خۆپێشاندانێك له باكورى شارى به‌سڕه له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى به‌ڕێوه ده‌چێت و خۆپێشانده‌ران شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌یان گرتووه و رێ ناده‌ن هاتوچۆى تێدا بكرێت.
پێگه‌ى "
بغداد الیوم" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خۆپێشاندانێك له شارۆكه‌ى كه‌ڕه‌مه‌ى باكورى به‌سڕه به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌تان خۆپێشانده‌ر له‌به‌ر نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وه‌ك پێگه عێراقییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، خۆپێشانده‌ران چه‌ند رێیه‌كى سه‌ره‌كیان گرتووه، یه‌كێك له‌و رێیانه شه‌قامى سه‌ره‌كى به‌غدایه كه رێ ناده‌ن هاتوچۆى تێدا بكرێت.
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپێشاندانه‌كانى به‌سڕه هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و چه‌ندان جاریش رژاوه‌نه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
له هاوینى رابردوو خۆپێشاندێكى توند شارى به‌سڕه‌ى گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش به شێوه‌یه‌كى پچڕ پچڕ به‌رده‌وامى هه‌یه، خۆپێشانده‌ران داواى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار و بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن. حكوومه‌تى عێراقیش به توندوتیژى به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق بڕیارى دا سه‌رجه‌م ئه‌و خۆپێشانده‌رانه ئازاد بكرێن، كه له‌ماوه‌ى رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه گیراون. ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌و خۆپێشانده‌رانه كارى تێكده‌رانه‌یان كردبێت.