به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسڕ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌م له دنیادا و به هه‌زاران ساڵ پێش زاین دروست كراوه ئه‌مه پرسیارێكی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵك دروست كردووه كه ئایا ئه‌م هه‌ڕه‌مانه چۆن دروست كراون له‌و كاته‌دا به‌بێ بوونی هیچ ته‌كنه‌لۆجیایه و ئامێرێك؟
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نهێنی دروست كردنی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسڕ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له قاهیره و له ناوچه‌ی گیزه له میسر سێ له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌م دروست كراوه كه تا ئێسته‌یش نهێنی تێدا ده‌دۆزرێته‌وه و بوونه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵك كه ئایا چۆن ئه‌م هه‌ڕه‌مانه دروست كراون، له‌به‌ر ئه‌مه زانایانی شوێنه‌وار ناسی ئه‌م نهێنیه ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌م شیوه‌یه ئه‌و هه‌ڕه‌مانه دروست كراون:
زانایانی شوێنه‌وارناسی له بیابانی رۆژهه‌ڵاتی میسڕ توانیان نهێنی دروست كردنی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند شوێنه‌وارێك كه تییدا ڕامپی برد به‌رزكردنه‌وه به‌كارهاتووه كه ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت ئه‌م میسڕییه كۆنانه سیسته‌می ڕامپهیان به‌كارهێناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده گه‌وره و قوورسهكان بۆ دروست كردنی ئه‌م ههڕامانه كه له‌وێنه‌كه‌دا دیاره.
هه‌ڕه‌مه‌كانی میسڕ به‌ناوبانگترین و كۆنترین هه‌ڕه‌مه له دنیادا كه له‌لایه‌ن فیرعه‌ونی چواره "خووفۆ" دروست كراوه، ئه‌م هه‌ڕه‌مانه 2800 ساڵ پێش زایین دروست كراوه كه به نزیكه‌یی ده‌كاته 4500 ساڵ پێش ئێسته. فیرعه‌ونه‌كان به‌و ھهرهمانهی دروستیان كردووه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای خۆیان پیشانی دنیا داوه. ئه‌و ھهرهمهی له ھه‌مووی گه‌وره‌تره گۆڕی "خئویس"ی تێدایه له‌گه‌ڵ گۆڕی ژنی فیرعه‌ونی چواره‌م و به‌گه‌وره‌ترین هه‌ره‌م داده‌نرێت له دنیادا.