به‌رپرسى گومركى میسڕ ئاشكرایان كرد، چوار پارچه به‌رگى كه‌عبه‌یان له ناو بارێكدا دۆزیوه‌ته‌وه كه له سعوودیه‌وه دزراوه و هه‌وڵدراوه به قاچاخ ره‌وانه‌ى مه‌غریب بكرێت.
پێگه‌ى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئاشكراى كردووه، چوار پارچه قوماش له به‌رگى كه‌عبه له‌مه‌ككه دزراوه و دواتر هه‌وڵدراوه له رێى میسڕه‌وه ره‌وانه‌ى مه‌غریب بكرێت، به‌ڵام گۆمركى میسڕ پێی زانیوه و كرده‌ى به‌قاچاخ بردنه‌كه‌ى پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى میسڕ گوتوویانه ئه‌و پارچه قوماشانه له ناو چه‌ند پارچه مۆبیلیاتێك له بارێك دانراوه كه ویستراوه به قاچاخ له میسڕه‌وه ره‌وانه‌ى مه‌غریب بكرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لى مێژوویین.
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ له شوێنه‌وارى ئیسلامى ده‌ركه‌تووه، چوار پارچه به‌رگى كه‌عبه له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كان هه‌بووه.
به‌رگى كه‌عبه كه به پیرۆزترین شت داده‌نرێت له‌لاى موسڵمان، مێژووى به‌كارهێنانى بۆ سه‌ره‌تاكانى ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساڵانه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى حه‌ج ده‌گۆڕدرێت و به‌رگه به‌كارهێنراوه‌كان هه‌ڵده‌گیرین، به‌رگى نوێ به كه‌عبه هه‌ڵده‌واسرێت. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پارچه‌ى دزراوه له‌و په‌ردانه بووه كه پێشتر به‌كارهاتووه.
له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتارانى كه‌عبه بایه‌خێكى ته‌واو به شێوازى دروستكردنى به‌رگه‌كه ده‌درێت و به چه‌ندان شێوازى تایبه‌تى هونه‌رى ئیسلامى ده‌رازێته‌وه.