بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی، کەسوکاری شەهیدانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لە قوتابخانه‌ى سابیسی نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن تا هاوكاریان بن له‌وێ بخوێنن.
لە راگەیەنراوێکدا كه بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هەر کوڕ و کچ یان نەوەیەکی شەهیدانى سەنگەر خوازیارن لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوینێت، ده‌توانێت سەردانیان بکات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، كه به‌شى په‌روه‌رده ئاگاداری نەوەى سەربەرزى شه‌هیدانى سەرنگەر (کچەزا و کوڕەزا) دەکاته‌وه، كه هەر قوتابییه‌ك خوازیارە لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوینێت تا ڕۆژى دووشه‌میى داهاتوو ١٢ى تشرینى دووه‌م، فۆڕم پڕ بكاتەوە.
وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى، لەگەڵ قوتابخانه‌ى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى له سلێمانى بۆ خزمەتى قوتابیانى نەوەى شەهیدانى سەنگەر لەسەر 12 كورسى خوێندن ڕێکەوتووە.