په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان وه‌ڵامى توندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌داته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، یه‌كێتى ناتوانێ ئاراسته‌ى كارى سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دابنێت و "ئازادین ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك كۆ ده‌بینه‌وه".
ماوه‌یه‌كه میدیاكانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ى ژێر به ژێرى نێوان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئێسته كه ئاماده‌كارى بۆ ده‌ست پێ كردنى كۆبوونه‌وه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان حكوومه‌تى خه‌ڵك بێ و ئه‌و حزبه‌یشى زۆرترین ده‌نگى هێناوه كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پێكهێنانى ده‌ست پێ بكات.
زیاتر گوتى، تا ئێسته بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر به‌شدارى كردن یان نه‌كردن له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان خۆى یه‌كلاى نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه، گۆڕان ئازاده له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك هاوپه‌یمانى ده‌كات و كۆبوونه‌وه ده‌كات، بۆیه ناكرێ یه‌كێتى ئاراسته‌ى سیاسییمان فێر بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕه‌خنه‌ى توندى له یه‌كێتى گرت و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، یه‌كێتى ناتوانێ ئاراسته‌ى سیاسیی گۆڕان دیارى بكات و سه‌رئه‌نجام بڕیاره‌كانى گۆڕان پێوه‌ندى به خۆیه‌وه هه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى ڕابردوو 12 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستانى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام هێشتا بۆ به‌شدارى له حكوومه‌تى نوێى كوردستان یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.