له گەڕەکێكى شارى مووسڵ لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا.
ئه‌مڕۆ پێجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م، له گه‌ڕه‌كى جەدیدە کە دەکەوێتە بەری رۆژئاوای شارى مووسڵ تەقینەوەیەک لە ڕێگه ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه ڕوویدا و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه 25 کەس بوونەته قوربانی.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، تەقینەوەکە لەبەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ڕاسته‌وخۆ 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15 تریش به سه‌ختى بریندار بوون و له‌به‌ر گه‌وره‌یى ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌ترسه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه له شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌دا.
شایه‌نى باسه لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا سێ تەقینەوە لە شارى مووسڵ روویداوە و بەهۆیانەوە چەندان هاووڵاتیی بوونەتە قوربانی و ئێسته هێزه ته‌ناهییه‌كان له ئاماده‌باشیدان له‌و شاره.