رژێمى ئه‌سه‌د رای گه‌یاند، سوپاكه‌ى توانیویه‌تى ته‌واوى ئه‌و رفێندراوانه ئازاد بكات، كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش له پارێزگاى سوه‌یدا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رفێندرابوون.
ئاژانسى هه‌واڵى
سانا، كه ئاژانسێكى فه‌رمى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌ده بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌واوى ئه‌و رفێندراوانه ئازاد كراون كه پێشتر له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش له شارى سوه‌یدا رفێندرابوون. به‌پێى زانیارییه‌كانى سانا زۆربه‌ى ئازادكراوه‌كان ژن و منداڵن.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له 25ى تهمموز/ یۆلیۆى رابردوو رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كرده سه‌ر شارى سوێدا ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵى رفاند.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى سانا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى رزگاركردنى ته‌واوى رفێندراوه‌كان، تیرۆریسته رفێنه‌ره‌كان له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات پێشتر له‌مانگى رابردوو به‌شێك له رفێندراوه‌كان به‌هۆى لایه‌نێكى دیاركراو ئازاد كراون، به‌ڵام ئاژانسه‌كه ناوى ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ماوه‌ى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى و له كرده تیرۆریستیه‌كانى كارى رفاندنى ژن و منداڵى ئه‌نجام داوه و له‌وانه به هه‌زاران كچى ئێزدى رفاند.