هه‌موومان پێویستمان به هێسكێكى به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ى دوور بێ له كه‌مپته‌وى و شكان و پووكانه‌وه. ئێسته به‌هێزكه‌رى كالیسیۆم زۆرترین به‌كارهێنه‌رى هه‌یه ئه‌مه‌یش بۆ گرنگیدان به ئێسكه‌كان و پێویستى ئێسك به له‌شى مرۆڤ ده‌گه‌رێته‌وه، سه‌ره‌رایى سوود و گرنگیه‌كانى كالیسیۆم بۆ له‌ش، به‌ڵام به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان زیاد له پێوست به‌كارهێنان و خواردنى كالیسیۆم زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسى چه‌ندان نه‌خۆشى زیاد ده‌كات.
زیاد به‌كارهێنانى كالیسیۆم ته‌نیا ئێسك به‌هێز ده‌كات و رێگه له كه‌مپته‌وى ده‌گرێت، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه كالیسیۆمیان تێدایه و رێگه له كه‌مپته‌وى ده‌گرن وه‌كو شیر، په‌نیر، ماست و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانى تر و سه‌وزه پر گه‌ڵاكان و پاقله‌مه‌نییه‌كان.
زۆر به‌كارهێنانى كالیسیۆم له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئێسكى زیاده، بۆیه پێویسته به‌پێى ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز كالیسییۆم به‌كاربهێنرێت.
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له نیوان 14 بۆ 18 ساڵ بوو پێویسته 1300 میلیگرام كالیسیۆم به‌كاربهێنیت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له نێوان 19 بۆ20 بوو پێویسته 1000 میلیگرام بێت.
بۆ پیاوان له ته‌مه‌نى 51 تا 70 پێویسته رۆژانه 1000 میلیگرام كالیسیۆم بخۆن و بۆ ژنان ته‌مه‌نى 51 تا 70 پێویسته 1200 میلیگرام بێت.
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت 71 ساڵ بوو یان زیاتر پێویسته رۆژانه 1200 میلیگرام كالیسیۆم بخۆیت
ئه‌گه‌ر دووگیان بوویت یان شیرت به كۆرپه‌له دا ئه‌وه پێویسته رۆژانه 1300 میلیگرام كالیسیۆم بخۆیت.
چى له جه‌سته‌دا رووده‌دات ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانى كالیسیۆم زیاد له پێویست بوو؟.
یه‌كه‌م: هێڵنجدان و رشانه‌وه، ئه‌مانه نیشانه سه‌ره‌تایه‌كانى زیاد به‌كارهێنانى كالیسیۆمه له‌شت هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ى ئاوه‌وه ئه‌و كالیسیۆمه زۆره‌ى كه هه‌یه بیكاته ده‌ره‌وه.
دووه‌م: ته‌مبه‌ڵى، زۆر به‌كارهێنانى كالیسیۆم كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌مار و خانه‌كانى مێشك دروست ده‌كات كاتێك كالیسیۆم له له‌شدا زۆربوو به‌رده‌وام حه‌ز به‌نووستن ده‌كه‌یت و بارى ده‌روونى ده‌گۆردرێت.
سێیه‌م: بێهێزى، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن كالیسیۆم به‌رپرسه بۆ خاوبوونه‌وه‌ى ماسوولكه‌كان كاتێك ماسوولكه‌كان بچووك ده‌بنه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌ستى بێهێزى دروست ده‌بێت.
چواره‌م: به‌ردى گورچیله، گورچیله‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه كالیسیۆمى زیاد له پێست له خوێنه‌وه لاببه‌ن، هه‌ندێك جار ئه‌م كالیسیۆمه ده‌نووسێت به گورچیله‌كانه‌وه له به‌شى ناوه‌وه‌ى ئه‌مه‌یش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ دروستبوونى به‌رد.