به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ناسنامه‌ى ئه‌و هێرشبه‌ره‌یان ئاشكرا كرد كه شه‌وى رابردوو هێرشى كرده سه‌ر یانه‌یه‌كى شه‌وانه له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا و له ئه‌نجامدا 12 كه‌سى كوشت.
به‌پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رى كوشتارگه‌كه‌ى هه‌رێمى فنتۆراى سه‌ر به ویلایه‌تى كالیفۆرنیایان ئاشكرا كردووه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به فه‌رمى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێرشبه‌ره‌كه ناوى ئیان لۆنگه و ته‌مه‌نى 29 ساڵه، پێشتر سه‌ربازى هێزى ده‌ریاى ئه‌مه‌ریكا بووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه لۆنگ كێشه‌ى عه‌قڵى هه‌بووه و له‌باره‌یه‌وه پێشتر پزیشكه‌كان راپۆرتیان بۆ ئاماده‌كردووه.
ئه‌وانه‌ى له كوشتارگه‌كه رزگاریان بووه باس له‌وه ده‌كه‌ن، لۆنگ زۆر له‌سه‌رخۆ و به هێمنى كوشتاره‌كه‌ى له‌ناو یانه‌كه ئه‌نجام داوه و دواتریش خۆى كوشتووه.
شه‌وى رابردوو له شارێكى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، كه‌سێك چووه یانه‌یه‌كى شه‌وانه 11 كه‌سى كوشت و دواتر پۆلیسێكیشى كوشت. پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ ئه‌و دهمانچهیهى بكوژه‌كه به‌كارى هێناوه به شێوه‌یه‌كى یاساى به‌ده‌ستى هێناوه.
ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه قوربانى دیارده‌ى چه‌ك هه‌ڵگرتن، چونكه حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى رێگه به هاوڵاتیانى ده‌دات بۆ پاراستنى خۆیان چه‌ك به‌كاربهێنن.