بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی دڵ نەبیت رۆژانە ئەو كارە بكە

:: PM:07:41:08/11/2018 ‌

ساڵانە سەتان هەزار كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە لە مەرگ نزیك دەبنەوە و لە ژیانی ئاسایی پەكیان دەخات، توێژینەوەیەكی زانستی دەری دەخات كە خواردنی رۆژانەی هێلكە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.

توێژینەوەكە دووپاتی دەكاتەوە كە هێلكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامینەكانە، سەرەڕای ناوبانگی خراپی لەبارەی كاریگەری بۆ سەر تەندروستی دڵ بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆری كۆلیسترۆڵ لە پێكهاتەكەی.

توێژەران زانیارییەكانی 416 هەزار و 213 كەسیان شی كردەوە تەمەنیان لە نێوان 30-79 ساڵ بوو لە ماوەی نێوان ساڵانی 2004-2008 كە هیچ نەخۆشییەكیان نەبووە، وەك شێرپەنجە و دڵ و لوولەكانی خوێن و شەكرە، پرسیارەكەی لەوان كرا بریتییە لەوەی ئاخۆ رۆژانە چەند هێلكە دەخۆن؟.

توێژینەوەكە دەڵێت، 13.1%ی بەشداران وەڵامیان ئەوە بووە كە رۆژانە و بە تێكڕای 5.3 هێلكە لە هەفتەیەك دەخۆن و 9.1%ی تر یان بەدەگمەن هێلكەیان خواردووە، واتە بەتێكڕای دوو هێلكە لە هەفتەیەكدا.

پزیشكان ئاشكرایان كرد كە ئەوان لەو ماوەیەدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی 83 هەزار و 977 حاڵەتی نەخۆشی لوولەكانی خوێن نۆ هەزار و 985 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن هەبووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل