پەتاتە یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان کە ڕێژەیەکی زۆر لە مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکانی تێدایە کە ئەمەیش سوودێکی یەکجار زۆری دەبێت بۆ جەستە کە لە خوارەوەدا باسیان دەکەین:
یەکەم - پەتاتە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات.
دووەم - مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە.
سێیەم - ئەم خۆراکە بەرگری جەستەت بەهێز دەکات.
چوارەم - خواردنی پەتاتە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
پێنجەم - پێست ساف دەکات و دژی نیشانەکانی پیربوونە.
شەشەم - خواردنی پەتاتە زوو تێرت دەکات ئەمەیش باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش.