چۆن لە زیپکەی سەر سنگ خۆت ڕزگار بکەیت

:: PM:09:41:08/11/2018 ‌
زۆر کەس دوچاری زیپکەی سەر سنگ دەبنەوە و هەراسانی کردوون، زیپکەی سەر سنگ بۆ هەندێک کەس هەر وەکو زیپکەی سەر دەموچاو بەردەوام دروست دەبنەوە.

زیپکە کاتێک دروست دەبێت، کە کونیلەکانی سەر پێست دەگیرێن و ئەم گیرانەیش بەهۆی خانەی مردووی پێستەوەیە، دواتر کە جەستە دەست دەکات بە دروستکردنی ئەو چەورییەی ڕێ لە وشکبوونەوەی پێستمان دەگرێت، خانە مردووەکانی پێست دەتوانن پێکەوە خۆیان گرێ بدەن لەناو کونیلەکەدا، واتا لە جیاتی ئەوەی خانەکان بەرزببنەوە بۆ ڕووکەشی پێست، لەناو کونیلەکەدا قەتیس دەبن.

ئەم حاڵەتی دروست بوونی زیپکەیە دەکرێت لەسەر دەموچاو، یان سەر سنگ ڕووبدات بەهۆی بوونی گلاندە چەورییەکان.

هەروەها هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکەی سەر سنگ دەشکرێت بگەڕێتەوە بۆ جلی ئارەقاوی بەهۆی مەشقکردنی وەرزشییەوە، ئەو کریمی لاشەیەی بەکاری دەهێنیت یان سیستەمی خۆراکێک کە ڕێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە.

چارەسەرکردنی زیپکەی سەر سنگ نزیکە لە چارەسەری زیپکەی سەر دەموچاو و زۆرجار هەمان دەرمانیان بۆ بەکاردێت، بەڵام بە ڕەچاوکردنی هەندێک گۆڕانکاری، بۆ نموونە هەندێك دەرمان دەکرێت هەراسانکەر بێت بۆ سنگ وەک لە دەموچاو.

ئەو پاکەرەوانەی لە ترشی سالیسیلیک و بێنزۆیڵ پێرۆکساید دروست کراون کاریگەرییەکی زۆر باشیان دەبێت بۆ لابردنی زیپکەی سەر سنگ، هەروەها دەشتوانی ئەو پاکەرەوە و دەرمانی خۆشۆردنانە بەکاربێنیت بە مەبەستی لابردنی زیپکەکانی سەر سنگت بە مەرجێک ئەو دوو پێکهاتە چالاکەیان تێدا بێت.


وشە/ محەمەد شابان


وشە - محەمەد میران