ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وى مووسڵ دواى ئه‌وه‌ى بووه هۆى كوژرانى دوو كه‌س و بریندار بوونى 11ی تریش واى كرد حه‌شد و سووپا له شاره‌كه ترسێكى زۆریان پێوه دیار بێت و بكه‌ونه حاڵه‌تى ئاماده باشى، به‌رپرسێكى ته‌ناهى شاره‌كه‌یش ئاشكراى ده‌كات ئێسته له‌ناو مووسڵ 28 بازگه دانراوه بۆ پشكنین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م، عه‌قید هاشم جبوورى له هه‌واڵگرى سووپاى عێراقى له‌و باره‌یه‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه له نزیك یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده ڕوویداوه.
زیاتر گوتى، دواى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ناو مووسڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تیرۆرستان به نیازى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌ى تریشن، ئێمه‌یش سووپامان خستووه‌ته ئاماده باشییه‌وه، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى هاوكارمان نابێت و دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆز كردووه، و ده‌ستى كردووه به گرتنى خه‌ڵكى سڤیل، ئه‌مه‌یش كاره‌كانمان ئه‌سته‌م ده‌كات و خه‌ڵك هاوكارمان نابێت.
گوتیشى، داعش و هیچ لایه‌نێك تاكو ئێسته به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، بۆ پاراستنى گیانى خه‌ڵك لاى ڕاستى مووسڵ به ته‌واوى داخاراوه و له‌ناو شاره‌كه ده‌ستمان كردووه به‌دواى گه‌ڕانێكى زۆر و 28 بازگه‌ى پشكنینمان داناوه.