دایکان ناوکەپەتکی منداڵەکانیان دەکەن بە خشڵ

:: PM:10:52:08/11/2018 ‌
هەندێک لە گەوهەر و خشڵ فرۆشان ناوکەپەتکی وشکەوەبووی منداڵان دەکەن بە ئێکسسوارات و جوانکاری تا تازە دایکان و باوکان لەبەریان بکەن و خۆیانی پێ بڕازێننەوە.

لە ماوەی دووگیانیدا ناوکەپەتک یارمەتی منداڵی ساوا دەدات کە ئەو پێکهاتە خۆراکییەی پێویستیانە لە دایکیانەوە وەربگرن، بەڵام یەک بۆ دوو حەفتە لەدوای منداڵ بوون، ناوکەپەتکی منداڵ وشک دەبێتەوە و بەرەبەرە فڕێ دەدرێت و بەمەیش پاشماوەی ناوکەکەپەتکەکە بەدەست دەهێنرێت بۆ بەکارهێنانی لە دروستکردنی خشڵدا.

خاوەنی بیرۆکەکە خشڵ فرۆشێکە بەناوی "ڕوس ئاڤرا" و خەڵکی ویلایەتی فلۆریدایە لە ئەمەریکا، ئاماژە بەوە دەکات بیرۆکەکەی بەڕێکەوت لەدوای منداڵبوونی خۆی و هاوڕێیەکییەوە بۆ هاتووە و دەڵێت، "پاشماوەی ناوکەپەتکی منداڵەکانی هەردووکمانم کردە پەنای یەک و خستمنە سەر مێزێک، تیشکی ڕووناکی بەریان کەوت و پلان و بیرۆکەیەکم بۆ هات."

هەروەها ئاڤرا دەڵێت، "ئەو خشڵانە پێوەندی نێوان داک و منداڵ دەنوێنن لەبەر ئەوەی هەر بەڕاستی پێوەندییەکی جەستەیی نێوانیانە."

شایەنی باسە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاردانەوەی جیاوازی لێ کەوتووەتەوە و هەندێك پێیان وایە بیرۆکەکە قێزەونە و حەزناکەن هەرگیز شتی وا تاقی بکەنەوە، لەلایەکی تریشەوە هەنێک پێیان وایە بیرۆکەیەکی جوان و باشە.

وشە/ محەمەد شابان


وشە - محەمەد میران