خانمە گۆرانیبێژى پۆپى كوردى "هێڵی ڵۆڤ" له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، دوو وێنەی تایبه‌تى خۆیى لە هۆڵەکانی وەرزشکردن بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆى ڕێكى جه‌سته‌یه‌وه بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى و سه‌رسووڕمانى خۆیان پێشان داوه له وه‌ى به‌رده‌وام پارێزگارى له جه‌سته‌ى خۆیى ده‌كات.
هێڵی ڵۆڤ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى لەسەر وێنەكانى نووسیویەتی: "ئەو شتەی ناتکوژێت بەهێزت دەکات"، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه بۆمانه‌وه‌ى ڕێكى له‌شى و جه‌سته‌ى ته‌ندروست ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رزش كردن.
هێلین عەبدوڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی 16ى تشرینی یەکەمی 1988 لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری ناودارى کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لەساڵی 2013 بەهۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، لە ساڵی 2014 لە فیلمی (Mardan) دەركەوت، هێلین ئێسته لە لۆس ئانجلوس لە ئەمریکا دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا سەنتەرێكی جوانكاری تایبەت بە خانمانی لە شاری هەولێر كردەوە و لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێ‌گیرا و دەوترا لەم دۆخەی ئێسته كوردستان تێی كەوتووە و ته‌نگژه‌ی داراییە كاتی ئەوە نییە لەم جۆرە شوێنانە بكرێتەوە و به پاره‌ى كێ توانیوویه‌تى ئه‌م كاره بكات.