له‌ ڕێى نووستنه‌كه‌ته‌وه‌ کەسایەتیت بناسە

:: AM:09:03:09/11/2018 ‌
نووستن لەسەر سک:ـ

ئەو کەسانەی لەسەر سک دەخەون و ھەردوو قاچ و دەستیان درێژ دەکەن، نیشانەی ئەوەیە کەسایەتییەکی پێشڕەوی سەرکێشی ھەیە، ھەروەھا بە کەسێکی ڕێکخەر دادەنرێت لە ژیانی تایبەتی و پیشەییدا، حەزی لە پلان دانانی پێش وەختە و حەزی لە کاری لە پڕ نییە، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی سەرکەوتو لێھاتووە و دەتوانێت بەرپرسیارێتی ھەڵگرێت.

شێوازی ساوا:ـ

شێوازی ساوا بە نووساندنی ھەردوو ئەژنۆ بە سنگەوە و ھەموو لەش گرمۆڵە بکرێت وەک تۆپێک .ئەم جۆرە کەسایەتیانە کەسانی بەھێز و ڕەقن لە ڕواڵەتدا، بەڵام لە ناخدا زۆر ئازار دەچێژن، کەسانی زۆر شەرمنن لە یەکەم بینینەوە پاشان  زوو دەکرێنەوە.


شێوازی بیرکردن:ـ

شێوازی بیرکردن بە ڕاکشان لەسەر یەکێک لە تەنیشتەکانی لەش بە شێوەیەکی ڕێک و لەگەڵ درێژکردنی ھەردوو قۆڵ بۆ پێشەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی بەم شێوەیە دەخەون کەسایەتیان سەرنج ڕاکێش و کراوەن، لەگەڵ ئەوەشدا کەسایەتیەکی گومان لێکراون و زۆر ڕەشبینن، زۆر خاون لە بڕیارداندا ھەروەھا زۆر کەلەڕەقن و سوورن لەسەر بیرو ڕای خۆیان.

نووستن لەسەر پشت:ـ

ئەو کەسانەی لەسەر پشت دەخەون کەسانی گەشبینن و حەزیان لە ژیانە، ئەم جۆرە کەسایەتیانە گرنگیان زۆر پێ دەدرێت لە لایەن کەسانی دەوروبەریانەوە، ھەروەھا کەلەڕەقن و سوورن لەسەر ڕای خۆیان بەڵام  بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا کەسانی ڕاست و دروستن ھەروەھا کەسایەتیەکی بەھێزیان ھەیە.

 شێوازی خەو بینەر:ـ

ئەم جۆرە شێوازە بە خەوتن لەسەر پشت دەبێت و ھەردوو قۆڵ لە پشتی سەرەوە گرێ بدەیت، ئەم جۆرە کەسایەتیانە بەوە دەناسرێن کە ھاوڕێکانیان خستووەتە ڕیزی یەکەمی خۆشەویستەکانیان ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ یارمەتی دانی کەسە نزیکەکانیان زۆر گەشبینن بەرانبەر ژیان و بەگشتی کەسانی زۆر بەبەختن.

نووستن بە شێوازێکی ڕێک :ـ

ئەم جۆرە شێوازە بە نوستن لەسەر یەکێک لە تەنیشتەکانی لەش و  دانانی قۆڵ لەسەر تەنیشت ، ئەو کەسانەی بەم شێوازە دەخەون کەسانی زۆر نەرم و نیانن و لەسەرخۆن ، وە باوەڕیان بە خۆیان زۆرە، وە ھەندێ کات ئەم کەسانە ساویلکەن ، ئەم جۆرە شێوازەش زۆر باوە.


وشە - محەمەد میران