دۆخی ته‌ناهی جه‌له‌ولا ناجێگیره و پاش هاوه‌ن باران و شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه تهنهاییهكانى ناوچه‌كه، ئێسته‌یش خه‌ڵك متمانه‌ی به‌دۆخه‌كه نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی تشرینی دووه‌م، ئاماژه‌یان به‌خراپی دۆخی ته‌ناهی شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین كرد، سه‌رباری هاوه‌ن بارانكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هاوكات شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان داعش و هێزه تهناهیهكاندا ڕوویدا، له‌مڕۆشه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گه‌مارۆدراوه له‌لایه‌ن هێزه تهناهیهكانهوه له سنوری نێوان جه‌له‌ولا و قهرتهپهو سه‌عدیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی پۆلیسی شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" گوتى، كه دره‌نگانی ئه‌مشه‌و داعش به هاوه‌ن باران و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كردوهی تیرۆریستی كردووه.
گوتیشی، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له ئاكامی هاوه‌ن بارانی ناو شاره‌دێی گولاڵه و گونده‌كانی، هاوه‌ن بارانه‌كانی داعش بوونه هۆكاری ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له گوندی ئیسلاح كه‌وتنی هاوه‌ن بووه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی جووتیارێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ.
ڕونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له تبج و جومیله و چاعات كۆكردووته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا ڕوبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه، خه‌لیل خودادا، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی له جه‌له‌ولا بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی سوپا و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه به‌ڵام زیانی داعش نه‌زانراوه و هێزه‌كانی عێراقیش باس لهوهدهكهن زیانی گیانیان نه‌بێ.
"وشه" ئه‌وه‌ی زانیوه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی جیاواز له ڕۆژه‌كانی تر دووكانه‌كانی ناوشارهدێی گوڵاله داخراوه و خه‌ڵك متمانه‌ی به‌دۆخی ته‌ناهی نیه.
دوینێ "وشه" ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆلیسه هاوكاره‌كانی داعشی له زاری به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی جه‌له‌ولاوه ڕاگه‌یاند و پاشتر دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه ڕووی له ئالۆزی كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی