ژماره‌یه‌كی زۆری داعش دزه‌یان كردووه‌ته شاره‌كه‌وه و چه‌كی پێشكه‌وتوویان پێیه
ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، دزه‌یان كردووه‌ته ناو شاری كه‌ركووكه‌وه و هۆشداری دراوه له‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كانیان، له‌ناو كه‌ركووك په‌لاماری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، هێزه‌كانی ته‌ناهیش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌كی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێن.
گه‌ڕانی هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه نووسراوێكی نهێنی له هه‌واڵگریی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی شاره‌كه كراوه، تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به چه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو كه‌ركووك، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كانیان له‌ناو ئه‌و شاره‌دا په‌لاماری شوێنه هه‌ستیاره‌كان بده‌ن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پشكنینی هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه و تا ئێسته‌یش چه‌ندان گه‌ڕه‌كێك پاك كراونه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
جه‌باری ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "گه‌ڕانه‌كان وردن و به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كرێت، ده‌مانه‌وێ هیچ بۆشاییه‌ك نه‌بێت كه داعش و شانه نوستووه‌كانی له‌ناو كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، په‌لاماری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن."
له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بارودۆخی ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه به ده‌ست كورده‌وه بوون و به‌هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی به‌ده‌سته‌وه دران بۆ میلیشیاكان، تێك چوون و ڕفاندنی خه‌ڵك و كوشتن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه زۆر بووه، تا ئێسته‌یش خه‌ڵكی كورد له ناوچه كوردییه‌كان ئاواره ده‌بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌كدارانی داعش له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كانیش پێگه‌ی خۆیان جێگیر كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژئاوای كه‌ركووك، باشووری سه‌ڵاحه‌دین و ڕۆژئاوای دیاله.
محه‌مه‌د چه‌وری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی خورماتووی پێشمه‌رگه كه ئێسته له شاره‌دێی زنانه جێگیرن، پێی وایه "لاوازیی حه‌شد و سوپای عێراق، ڕێی بۆ داعش ئاسان كردووه به ئاسانی بچنه هه‌ر شوێنێك كه بیانه‌وێ به كه‌ركووكیشه‌وه"
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی هاوپه‌یمانان كه داویانه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، داعش له سووریاوه خۆی ڕێك خستووه‌ته‌وه و چه‌كداره‌كانی ده‌نێرێته‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش دزه‌یان كردووه‌ته ئه‌و ناوچانه.
چه‌وری بۆ "وشه" ئه‌وه‌یشی گوت، "چه‌كداره‌كانی داعش بۆشایی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی ڕفاندنی هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی هێزه سه‌ربازییه‌كان، به‌تایبه‌ت كه هێزه‌كانی عێراق به ته‌نیا شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانیان گرتووه و خه‌ریكه ئه‌وه‌یشیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌چێت."
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ته‌ناهیی كه‌ركووك ڕایان گه‌یاند، بنكه‌یه‌كی داعشیان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك كۆنترۆڵ كردووه كه داعش به نیاز بووه لێیه‌وه هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركووك و له بنكه‌كه‌دا چه‌كی مۆدێل ٢٠١٨یان گرتووه.
ئه‌و چه‌كانه له ناوچه‌ی "عه‌فیسه" كه كه‌وتووه‌ته سنووری شاره‌دێی عه‌باسی /باشووری كه‌ركووك/ دۆزراونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ هێزێكی ته‌ناهیی له‌و سنووره‌دا بوونی نه‌بووه و داعش وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كیی په‌لاماردانه‌كان سوودی لێ بینیوه.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی حه‌ویجه به"وشه"ـی راگه‌یاند، "پێچه‌وانه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماره‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و پلانی شه‌ڕكردنی ڕووبه‌ڕوویان گۆڕیوه و په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌نجامدانی په‌لاماری جۆریی."
له دوو هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا، داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند گوندێكی نزیك له داقووق و جه‌له‌ولا و زیاتر له 10 كه‌سی له دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ڕفاندووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له‌و سنوورانه‌ی شه‌وانه ده‌چێته ناویان.
خورشید ده‌ڵێ، "هێزه سه‌ربازییه‌كان ته‌نیا له سه‌نته‌ری حه‌ویجه بوونیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر، بازگه‌ی سه‌ر ڕێیه سه‌ره‌كییه‌كانیش به‌جێ دێڵن، ئه‌وه‌ش وای كردووه چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان هاتوچۆ بكه‌ن."
له كۆتایی مانگی ئایاردا داعش تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌ت بوو به په‌لاماره‌كانی له سنووری كه‌ركووك كه مێژووی به‌شێك له په‌لاماره‌كان بۆ سێ مانگ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕایه‌وه، هه‌ر له‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌دا دیمه‌نی كوشتنی دوو هاووڵاتیی كاكه‌یی له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری داعشه‌وه خراوه‌ته ڕوو.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی سنووری مه‌خموور، ده‌ستیان به شه‌ڕ و دانانی بۆمب كردووه‌ته‌وه و به‌گوته‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، "شه‌ڕیان دژی سوپای عێراق راگه‌یاندووه".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال