به‌شێك له ئاواره‌كان كه له چیاى شنگالن به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرى په‌كه‌كه نین و ڕێ نادرێ بگه‌ڕێنه‌وه
ڕێگرییه‌كانى په‌كه‌كه له ئاوادانكردنه‌وه‌ى شارۆكه‌ى شنگال به‌رده‌وامى هه‌یه، جگه له ڕێگریكردن له ئیداره‌ى شارۆكه‌كه، ڕێگرى له دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یشى ده‌كه‌ن كاتێك ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه شنگال ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نگرى په‌كه‌كه نین. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاواره‌كانیش چه‌ند نهێنییه‌ك له‌و رووه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئارزین حه‌مۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاواره‌كانى شنگال، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕێگرییه‌كانی په‌كه‌كه و بێڕێزییه‌كانى به‌رده‌وامه به‌رانبه‌ر به ئاواره‌كانی شنگال و دووپاتی ده‌كاته‌وه "چه‌ندان هه‌لى زێڕ‌ینى له ده‌ست داوین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان".
ئارزین بۆ "وشه" گوتى، حكوومه‌تى عێراقى دوو ساڵه بڕیارى پێدانى پاره‌ى ئاواره‌یى جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه ئه‌و پاره‌یه نه‌دراوه به ئاواره‌كان و ڕێگرى له سه‌رژمێریی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و ئێسته گه‌مارۆى خستووه‌ته سه‌ر چیاى شنگال".
ئه‌و به‌رپرسه تایبه‌ته‌ی بواری ئاواره‌یی، ئاشكراى كرد، "چه‌كدارانى په‌كه‌كه به مه‌رجى بوون به لایه‌نگرى ئه‌و هێزه ڕێ ده‌ده‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره، هه‌ر ئه‌وانیش وایان كردووه زه‌ویى قه‌ره‌بوو به ئاواره‌كان نه‌درێت، چونكه عێراق نازانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێ بكات له‌و سنووره، بۆیه ئێسته په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ شنگال به ده‌ردى ڕۆژئاواى كوردستان ببات".
پێشتر بڕێك پاره بۆ ئاواره‌كان هات و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى یه‌ك ملیۆن دینار بوو، ئه‌و پاره‌یه له‌كاتى هێرشه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بوو بۆ سه‌ر شنگال نه‌ما و ئێسته‌یش ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش نه‌كرا. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاواره‌كانى شنگال واى گوت. و دووپاتیشی كرده‌وه "ئێسته زانیومانه ئه‌و پاره‌یه لاى په‌كه‌كه‌یه و به مه‌رج به هاووڵاتییانى ده‌دات و بڕه‌كه‌ى كراوه به 500 هه‌زار دینار".
به‌رپرسێكی نزیك له په‌كه‌كه له شنگال باس له‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه له شنگال هاوكاری یه‌په‌شه ده‌كات، ئه‌وانیش له شنگالین و ده‌مێننه‌وه و ناكشێنه‌وه، چونكه راوێژكاری هه‌موو وڵاتان له عێراق بوونیان هه‌یه و هێزی یه‌په‌شه به‌شێكه له هێزه‌كانی عێراق و مووچه له عێراق وه‌رده‌گرن.
عومه‌ر ساڵح ئه‌مینداری گشتی پارتی دیموكراتی ئێزیدی /نزیك له په‌كه‌كه/، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن ئیداره‌ی شنگال بگه‌ڕێته‌وه شارۆكه‌كه.
ئه‌و ده‌ڵێ "پێویسته ئیداره‌یه‌كی نوێ دروست بكرێت له خه‌ڵكی شنگال، ئه‌وانه‌ی پێشوو نابێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال، چونكه حه‌شدی شه‌عبی هات بۆ شنگال و ئه‌وانیان جێهێشتووه، بۆیه پێویسته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئیداره‌یه‌كی نوێ دروست بكرێت".
عومه‌ر گوتی، "رۆژ به‌رۆژ ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌شه له سنووری شارۆكه‌ی شنگال فراوانتر ده‌بێت و حكوومه‌تی عێراق ناوه ناوه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك راده‌ستی یه‌په‌شه ده‌كات، ده‌یه‌وێ یه‌په‌شه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له شنگال هه‌بێت تا له داهاتوو له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بیانپارێزێت، چونكه ئێسته یه‌په‌شه بووه‌ته به‌شێك له سوپای عێراق و مووچه‌كانیشیان له عێراق وه‌رده‌گرن".
له به‌رانبه‌ردا وه‌یس نه‌واف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال، بۆ "وشه"ـی راى گه‌یاند، بڕیار بوو ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه شارۆكه‌كه، به‌ڵام په‌كه‌كه لایه‌نگران و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی خۆی هان داوه بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شارۆكه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال گوتی، گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانی ئه‌ندامانی گرووپی رێكخراوی په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێی نێوان دهۆك – شنگال به‌رده‌وامه بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌مان، چونكه ئاشكرایه په‌كه‌كه نایه‌وێ ئارامی و سه‌قامگیری بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال ئه‌نجام ده‌دات.
ئاماژه‌ی دا، "داوامان له سوپای عێراق كردووه بێن بڵاوه به گردبوونه‌وه‌ی چه‌كداران و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بكه‌ن، هاوكات پاسه‌وانیی ئیداره‌ی شارۆكه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال".
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگال و بڕیاری ده‌ركردنی په‌كه‌كه، نه‌واف گوتی، رێككه‌وتنی ئیداره‌ی شارۆكه‌ی شنگال له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، بۆیه ئێسته نازانین چی ده‌بێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان، به‌ڵام خوازیارین سه‌قامگیری له سنووری شنگال بێته ئاراوه.
وشه/ رامیار جه‌واد - بڵند ئیبراهیم