كه‌مێك پێش ئێسته كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئایندهی حزبه‌كه ده‌ستی پێ كرد، و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیارى مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان دا.
سه‌عات 9:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆیى تشرینى دووه‌م، به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی پێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاره چه‌ندان پرسی گرێ‌دراو به داهاتووی كاری هاوپه‌یمانیه‌وه تاوتوێ بكرێن، له‌وانه گۆڕینی ناوی هاوپه‌یمانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یان ده‌سته‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی.
له كۆبوونه‌وه‌كه هاودیدان به ده‌نگدان كۆی پرسه بهرباسهكان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دوای ئەوەی به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکەکەی دەستی لەکارکێشایەوە هیچ کۆبونەوەیەکی فراوانی فەرمیی ئەنجام نەداوە، پێشتریش لە چەند ڕاگەیاندنێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هاوپەیمانی هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو حزبە هەواڵەکەیان ڕەتکردەوە و ڕایان گەیاند بەردەوام دەبن، ئه‌مڕۆیش به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاره‌كه چووه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆمەڵێك كەسانی سەربەخۆ و باڵی ناڕازی یەكێتی و حزبە ئیسلامییەكان دروست بوو، دوای ساڵێك لە ڕاگەیاندنی، ڕێكخەری هاوپەیمانییەكە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆست و پلە گەڕایەوە ناو حزبی پێشووی.