یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری دا جه‌مال كۆچه‌ر ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌رانبه‌ردا دكتۆر موسه‌نا ئهمنینى له پۆسته‌كه‌ى دورخستووه‌ته‌وه له شوێنى كه‌سێكى تر‌ى كاره‌كان ڕایى ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه "ڕۆژی پێنجشه‌م كۆتا نامه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناردووه، بۆ ناساندنی دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌م خوله‌ی تازه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
موسه‌ننا ئه‌مین ئاشكرایشى كردووه، كه ئه‌وان وه‌ك نه‌ریتێكی كارپێكراو، به‌بێ جیاوازی و ناوچه و ده‌ڤه‌ر، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له به‌غدا ئه‌و پۆسته‌یان ئاڵوگۆڕ كردووه.
به‌شێك له لایهنگارى ئه‌و حزبه له‌سه‌ر بڵاو كراوه‌كه‌ى دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین بۆچوونى خۆیان ده‌ربڕیووه و پێان وایه لابردنى دكتۆر موسه‌ننا پێوه‌ندى به كه‌مكردنى ده‌نگه‌كانى حزبه‌كه‌یه‌وه هه‌یه له شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى و ئه‌مه‌یش وه‌ك سزایه‌ك یان چاكسازییه‌ك له‌ناو حزبه‌كه‌ى سه‌یر كراوه و لێكدراوه‌ته‌وه.
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، له خولى پێشترى په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى چوار كورسى په‌ره‌لمانى بووه و بۆ ئه‌م خوله‌یش ته‌نها دوو كورسى به‌ده‌ستهێناوه.