ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو هه‌فته‌ى ڕابردوو، ته‌واوى خێزانه‌كانى ناو شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌رمیلێك نه‌وتیان پێبدرێت، به‌ڵام هێشته به‌شێكى زۆر دانیشتوانى ناوچه‌كه نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وه‌یش نیگه‌رانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هاوكات دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتیش، نرخه‌كه‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه و قائیمقامى پێنجوێنیش، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه پڕۆسه‌كه تا 20 ئه‌م مانگه به‌رده‌وامى ده‌بێت.
یاسین ڕه‌حیم، دانیشتوى شارۆكه‌ى پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕۆژى یه‌كشه‌مى ڕابردوو دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناو پێنجوێن ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وه‌یش له‌دواى چه‌ندین جار گردبوونه‌وه و زیادبوونى بڕینه‌وه‌ى دارى دارستانه‌كان و سه‌ره‌تاى دابه‌شكردنه‌كه‌یش له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى خوارووى پێنجوێنه‌وه بووه.
گوتیشى، "ته‌واوى دانیشتوانى پێنجوێن به‌رمیله‌كانیان هێناوه‌ته به‌رده‌م ماڵه‌كانمان و چاوه‌ڕێ بووین به‌زووترین كات و به‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و به‌رده‌وامى باران بارین، به‌زووترین كات نه‌وتمان پێبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێسته نه‌وتمان پێنه‌دراوه و پڕۆسه‌كه‌ش زۆر به‌خاوى و سستى به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتێكدا ده‌بوو ڕه‌چاوى دۆخى تایبه‌تى شارۆكه‌كه‌مان بكرێت كه‌ناوچه‌یه‌كى شاخاوى و سنوورییه".
هاوكات عه‌لى مسته‌فا، یه‌كێكى تره له‌دانیشتوانى پێنجوێن، ئه‌و بۆ "وشه" باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆى نه‌دانى نه‌وته‌وه، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌سنووره‌كه‌ماندا بۆ زیاتر له 150 هه‌زار دینارى عێراقى به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌مان پێبدرایه له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌ده‌چووین به‌و پاره زۆره نه‌وت له‌بازاڕدا بكڕین.
لایخۆشیه‌وه، زانا ڕه‌حمان، قائیمقامى شارۆكه‌ى پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانى و كۆبونه‌وه و گه‌یاندنى نیگه‌رانى دانیشتوانى پێنجوێن و پێویستى پێدانى به‌رمیلێكه نه‌وت، پڕۆسه‌كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ڕابردوه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
زیاتر گوتى، وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م 3055 به‌رمیل نه‌وتمان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى سلێمانیه‌وه بۆ نێردراوه و پێده‌چێت پڕۆسه‌كه تا 20 ئه‌م مانگه به‌رده‌وامى هه‌بێت.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، زیاتر له 1000 مه‌تر له‌ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ڕابردوو، وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ى شاخاوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، دابه‌شكردنى نه‌وت لێوه‌ى ده‌ستی پێ كرد و نزیكه‌ى 11 هه‌زار ماڵ به‌هه‌ردوو شاره‌دێى ناڵپارێز و گه‌رمك و گونده‌كانیه‌وه له‌وه‌رگرتنى نه‌وت سودمه‌ند ده‌بن.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى