ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 9:30 ده‌قه‌ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 350 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامدرا و به زۆرینه‌ى ده‌نگ مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونى حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕای گه‌یاند، كه هاوپه‌یمانی وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه كه تاكو ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بڕیاری دا ناوه‌كه‌ی بگۆڕى بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی، و بڕیاردرا گۆڕانکاریی لە پەیکەری ڕێکخستنی حزبەکەدا بکرێت.
بەگوێرەی ئەو ڕێكخستنه‌ى له پەیڕەوی ناوخۆدا ئەنجامدراوه هاوپەیمانی سێ ئەنجومەنی دەبێت و پێکدێن لە ئەنجوومەنی سیاسی و ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و ئەنجوومەنی نوێنەران.
دوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی لە بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق جیابوویەوەی لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بە ڕێككەوتنی ژێر بەژێر پلان هه‌بوو تەواوی هاودیدەكانی هاوپەیمانی بباتەوە ناو یەكێتی، به‌ڵام هەوڵەكانی شكست دەهێنی.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆمەڵێك كەسانی سەربەخۆ و باڵی ناڕازی یەكێتی و حزبە ئیسلامییەكان دروست بوو، دوای ساڵێك لە ڕاگەیاندنی، ڕێكخەری هاوپەیمانییەكە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆست و پلە گەڕایەوە ناو حزبی پێشووی.