له
ئوسترالیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر هاووڵاتییان و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆى تشرینى دووه‌م، پۆلیسی ئوسترالیا ڕای گه‌یاند، له له كاتی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌كی كرێكاراندا له ناوه‌ڕاستی شاری ملبۆرن كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كردهسه هاووڵاتییان به شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى.
ئه‌گه‌ر چى وه‌ك بڵاو كرایه‌وه تیمه‌كانی فریاگوزاری له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری چه‌ند كه‌سێكیان كردووه به‌ڵام دواجار سێ كه‌س بوونه قوربانى و كوژران.
سه‌ره‌تا هێرشبه‌ره‌كه مادده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی فڕێداوه‌ته ناو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی و گڕی گرتووه، دواتریش هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا بوونه و سێ كه‌سى ده‌ستبه‌جێ كوشتووه.
ئه‌گه‌ر چى پۆلیسی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە کردووە، بەڵام بە هه‌ر زوو ڕایان گه‌یاند كه‌وا هێرشەکە تیرۆریستى نه‌بووە.