ئارام قادر یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتیمانی کە پێشتر یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بووه و له حزبه‌كه‌ى جیابوویه‌وه، توانى بە دەنگی 244 ئەندامی کۆنگرەی هاوپەیمانی لە کۆی 350 بەشداربووی کۆنگرەکە وەک سەرۆکی نەوێی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژێردرێت و ببێت به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 9:30 ده‌قه‌ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 350 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامدرا و به زۆرینه‌ى ده‌نگ مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونى حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد و دواتر هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بڕیاری دا ناوه‌كه‌ی بگۆڕى بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی، و بڕیاردرایش گۆڕانکاریی لە پەیکەری ڕێکخستنی حزبەکەدا بکرێت.
بەگوێرەی ئەو ڕێكخستنه‌ى له پەیڕەوی ناوخۆدا ئەنجامدراوه هاوپەیمانی سێ ئەنجومەنی دەبێت و پێکدێن لە ئەنجوومەنی سیاسی و ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئارام قادر لە دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، "هاوپەیمانی لە بارودۆخێکی زۆر دژواردایە و دەمانەوێت قۆناغی ڕابردوو جێبهێڵین".
ئارام قادر له ساڵی 1965 لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواو کردووە، لەساڵی 1981 دەستی بەکاری سیاسی کردووە، ساڵی 1986 لە زانکۆی موسڵ لە کۆلێجی زانست، بەشی بایلۆجی وەرگیراوە، بە تۆمەتی کاری سیاسی لە زانکۆ دەرکراوە، له‌ساڵی 2007 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو له حزبه‌كه‌ى جیابوویه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح حزبێكى نوێى دانا له نۆى تشرینى دووه‌م بوو به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆمەڵێك كەسانی سەربەخۆ و باڵی ناڕازی یەكێتی و حزبە ئیسلامییەكان دروست بوو، دوای ساڵێك لە ڕاگەیاندنی، ڕێكخەری پێشووى هاوپەیمانییەكە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆست و پلە گەڕایەوە ناو حزبی پێشووی.