ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پارته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى سیادى نه‌وتیش وه‌ربگرین.
دانا شه‌هید جه‌زا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى دووه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه هه‌میشییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ى كورسیه‌كان ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشى گوت، ئه‌وه‌ى تا ئێسته بۆ كورد یه‌كلابووه‌ته‌وه له سه‌رۆكایه‌تى لیژنه هه‌میشییه‌كانى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تى چوار لیژنه ده‌بێت، دوو سه‌رۆكى سیادى و دوو خزمه‌تگوزارى، ئه‌وه‌یش به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسى له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌بێت.
گوتیشى، به‌وپێیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌نى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى عێراقه له ناو فراكسیۆنه كوردییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ى په‌رله‌مان به‌ر پارتى ده‌كه‌وێت، لیژنه‌یه‌كى سیادى و لیژنه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى.
هه‌روه‌ها گوتى، فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵده‌دات سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت یان ده‌ره‌وه بگرێته ده‌ست، له لیژنه‌ى سیادى، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى نه‌زاهه كه خزمه‌تگوزاریه وه‌ربگرێت.
فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له خولى پێشوو سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ى كرد یه‌كێك سیادى و ئه‌وى تر لیژنه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى و له‌م خوله‌یش به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى كورسییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه ده‌كات.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى