حكوومه‌تى هه‌رێم چەند پڕۆژەیەك لە سۆران جێبەجێ دەكات

:: PM:04:24:09/11/2018 ‌
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو یاریگای گەورەی تۆپی پێ و چەند پڕۆژەیەکی تر لە سۆران دەخاته‌ بواری جێبەجێ کردنه‌وه‌. 

ئەمڕۆ هەینی٬ نۆى تشرینى دووه‌م، کرمانج عزەت قایمقامی شارۆکەی سۆران لە لێدوانێکیدا بە "وشە" ی ڕاگەیاند، "دووای هەوڵێکی زۆر دواجار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم٬ کۆمەڵێ کێشەی گرنگی سۆران وەکو پەیمانی چارەسەری دا بوو ڕەزامەندی لە سەر دا. 

عزەت٬ ئاشکراشی کرد٬ سەرۆکى حكوومه‌ت بڕیاری لەسەر ئەوەداوە٬ یارگایەکی سەردەمی و بەجوانترین شێوەی مۆدێرن بۆ وەرزشوانانی تۆپی پێ لە شوێنی یاریگای ناوشاری سۆران دروست بکرێت٬ هەروەها دروست کردنی یاریگایەکی پێشکەوتوو بۆ سەنتەری ناحیەی سیدەکان ئه‌نجامبدرێت.

حكوومه‌ت بڕیاریدواه‌ چارەسەری زەویە بەتاڵەکانی دەڤەری سۆران بە لیژنەیەکی تایبەتی بکات کە ساڵانێکە یووەتە کێشە بۆ کارگێڕی سۆران٬ کۆمەڵێ پڕۆژەی تر لە ئایەندەدا ڕادەگەیەنین کە جێگەی دڵخۆشی هاووڵاتییان و دانیشتوانی دەڤەرەکەمان دەبێت.

شایەنی باسە٬ لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو لە سنووری سۆران و دەورووبەری چەند پڕۆژەیەکی خزمەت گوزاری گرنگ جێبەجێ کراون کە رەزامەندی هاووڵاتییانی لێکەوتووه‌تەوە و دیارترینیان خزمەت گەیاندن و قیرتاوکردنی 10 گەڕەک و کۆڵانی سۆران و دووسایدی سیدەکان بووە. 

سۆران لە ڕووی کارگێڕیەوە سەر بە پارێزگەی هەولێرە و ڕێژەی دانیشتوانانی زیاتر لە 200 هەزار کەسە. 

سۆران/ موڕشید برادۆستی










وشە - محەمەد میران