دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆیى تشرینى دووه‌م، له‌شارۆكه‌ى پێنجوێن كۆتایی بهخولێكى وه‌رزشى یارى بلیارد هات، كه بۆ 56 یاریزانى شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و سه‌یدسادق و پێنجوێن كرابوویه‌وه و خوله‌كه‌یش ماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وامى هه‌بوو.
له‌وباره‌یه‌وه، مه‌ریوان فه‌ره‌ج، سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى پێنجوێن، له لێدوانێكیدا، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێكه ئه‌م خووله به‌رده‌وامى هه‌بوو، كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌مان هه‌ستاین به‌كردنه‌وه‌ى له‌هۆڵى كافتریاى شێنێ.
زیاتر گوتى، "56 یاریزان به‌شداربوون و یاریزانه‌كانیش له‌ناوه‌وه‌ى پێنجوێن و سه‌یدسادق و شاره‌زوور و شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه تیایدا به‌شداربوون و شێوازى خوله‌كه‌یش به‌شێوه‌ى سێ گێم بووه و لهچوارگۆشهى زێڕ‌ینى خوله‌كه بووه به‌پێنج گێم، واته هه‌ر یاریزانێك سێ گێمى بردبێته‌وه ده‌بووه براوه".
له كۆتایدا گوتى، ئه‌مڕۆ هه‌ینیش كۆتایی هات بهخوولهكه و یارانى یه‌كه‌م به‌ناوى كارزان محه‌مه‌د بوو، خه‌ڵكى شارى سلێمانى بوو، دووه‌میش یاریزانێكى خه‌ڵكى شارۆكه‌ى سه‌یدسادق بوو.
شایه‌نى باسه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له شارۆكه‌ى پێنجوێن، كه ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌سلێمانیه‌وه دووره، گرنگیه‌كى زۆر به‌یاریه جیاوازیه وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت و وه‌رزشكارانیش به‌رده‌وام داواكارن كه ئاوڕى باشتر و زیاتریان لێبدرێته‌وه، تاوه‌كو بتوانن خزمه‌تى زیاترى بوارى وه‌رزش لهسنوورهكهیاندا بكه‌ن.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى