به‌هۆی نه‌سازانی حكوومه‌ت و خاوه‌ن زه‌وییه‌ك له گوندی (شێخ ئاوده‌لان)ی سنوری پشده‌ر، خوێندنی نزیكه‌ی 80 قوتابى له مه‌ترسیدایه، ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه ماوه‌ی چوار ساڵه قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست كراوه موڵكی گوندنشینێكه، و ئه‌و ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا هه‌بووه به‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر به‌خشینی زه‌وییه‌كه‌یدا به حكوومه‌ت دووان له منداڵه‌كانی دابمه‌زرێنن به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ده‌رگای قوتابخانهكهیش ماوه‌ی چوار ساڵه به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
حوسێن ره‌سووڵ, خاوه‌نی زه‌وی قوتابخانه‌كه له گوندی شیخ ئاوده‌لان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه بوو، ئه‌و زهویهشمان داوه به حكوومه‌ت به مه‌رجی دامه‌زراندنی دوو له منداڵه‌كانم و تا ئێسته‌یش ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان جێ به‌جێ نه‌كردووه.
زیاتر گوتى، من دوانزه منداڵم هه‌یه هه‌موویان خوێندنیان ته‌واو كردووه و ئێسته هه‌ندێكیان بێ كارن و هه‌ندێكیشیان خه‌ریكی شوانین، منش نامه‌وێ زه‌ره‌رمه‌ند بم و ڕێگا به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه ناده‌م تا ئه‌و كاته‌ی به‌ده‌م داواكاریهكهمهوه دێن.
دانیشتووانی گونده‌كه نایانه‌وێت قوتابیه‌كانیان بچنه ناو ئه‌م قوتابخانه شه‌ش پۆلیه‌وه نوێیه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه ده‌چن.
ئیبراهیم حاجی عه‌لی، ئه‌نجومه‌نی گوندی شێخ ئاوده‌لان به "وشه"ی گوت، "ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه بشكرێته‌وه ئێمه و دانیشتووانی گونده‌كه منداڵه‌كانمان نانێرینه ئه‌و قوتابخانه‌یه تاوه‌كو داواكارییه‌كانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێسته گونده‌كه خاوه‌نی نزیكه‌ی 80 قوتابی و 14 مامۆستایه، له بینایه‌كی كۆن و بچو‌وكدا له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه وانه ده‌خوێنن، به گووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سنوری پشده‌ر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه و ڕزگاركردنی ئه‌و قوتابیانه له‌و بینا نه‌شیاوه‌ی كه ئێسته وانه‌ی لێ ده‌خوێنن.
لای خۆیه‌وه حوسێن مه‌حموود، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له زۆربه‌ی شوێن و گونده‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر پێویستمان به بینای خوێندن هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر هه‌یه له هۆڵه‌كانی خوێندا ئێمه‌یش هه‌وڵمانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و گونده داوه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن له ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه و له‌توانای ئێمه‌دا نیه.
گوندی شێخ ئاوده‌لان، ده‌كه‌وێته سنوری پشده‌ر و له ساڵی 2014 پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی 268 ملێۆن دینار ته‌واو كراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه زۆربه‌ی گونده‌كانی سنوره‌كه گرفتی بینای خوێندنیان هه‌یه و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ئاوریان لێ ناداته‌وه.
ڕاپه‌رین/ شادان به‌كر