توور سه‌وزه‌یه‌كى ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌یه و لاسكه‌كه‌ی كه تۆ‌و ده‌گرێت تا یه‌ك مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه و گه‌ڵاكانی پان و گه‌وره‌ن، ڕیشه‌كه‌ی كه وه‌ك پیاز له ژێر خاكدا سه‌لك ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت، وه به شێوه‌یه‌كی گشتی سێ جۆری هه‌یه (سپی و مۆر و سوور) كه سووره‌كه‌یان له كوردستاندا زۆره.
زێدی ڕه‌سه‌نی توور ئاسیایه به‌تایبه‌تی چین و ژاپۆن، له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا له میسر چێندراوه، ئه‌م گیایه سوودی زۆری ھه‌یه و سه‌ره‌ڕای سووده‌كانیشی نرخه‌كه‌ی زۆر ھه‌رازانه، وه‌ك هه‌موو سه‌وزه و میوه‌كانی تر توێكڵی تووریش سوودی زۆری هه‌یه. سوودی زیاتریشی هه‌یه كه له‌خواره‌وه به پێنج خاڵ ڕوونكراوه‌ته‌وه.
توور به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی به‌ردی زراو و گورچیله، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه زیاتر به توێكڵه‌وه بخورێت چونكه ڕه‌نگه ماده‌یه‌كی تێدایه كه ئه‌وكاره ئه‌نجام ده‌دات.
بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتن له خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه و كۆكه ڕه‌شه و لاوازی ئێسك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی درووست بوونی ماده‌ی كالسیۆم له ئێسك به خێرایی ده‌دات.
یارمه‌تیده‌ره بۆ هاوسه‌نگی شه‌كری ناو خوێن، هه‌روه‌ها شه‌كری ته‌واوی جه‌سته‌یش هاوسه‌نگ ده‌كات
توور بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی ژنان و پیاوان، بۆیه زۆربه‌ی ده‌رمانه سرووشتیه پزیشكیه‌كان بۆ بابه‌تی نه‌زۆكی تۆیی توور به‌كار ده‌هێنن له پێكهاته‌كه‌یاندا.
خواردنی توور به‌سووده له كاتی كۆكه و هه‌وكردنی جیوبی لوت، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی سه‌رمادا.