ستێك بریتییه له بڕینی و خواردنی گۆشت به شێوه‌ی له پی ده‌ست به چه‌ندان شێوه‌ی گۆشتی ئاژه‌ڵ و ماسی و مریشك ئاماده ده‌كرێت، هه‌ندێك جار ئێسكێكی بچووكیشی پێوه بێت تامی خۆشتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ستێك سووركراوه‌یه كه له هه‌ندێ خواردنگه و چێشتخانه ئه‌وروپییه‌كان هه‌یه و ئاماده ده‌كرێ، هه‌ندێك كات پێكهاته‌ی تری تێكه‌ڵاو ده‌كرێت له‌وانه‌یش سیر و پیاز و شبیت و خوێی و لیمۆ و ڕۆنی كه‌ره و هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار به‌پێی پێویست و بۆ زوو برژاندن شه‌رابی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
ستێكی سینگی مریشك یه‌كێكه له خواردنه خۆشه‌كان ئێسته له ته‌واوی دنیادا به‌هۆی هه‌رزانی و نه‌بوونی زیان و بوونی سوودێكی زۆر له به‌رانبه‌ر گۆشتدا، و بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن، چونكه ڕێژه‌ی چه‌وری تێیدا كه‌مه و خواردنێكی قورس نییه و زوو هه‌ست به تێری ده‌كه‌یت.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ تۆی بینه‌ر و به شێوازێكی تازه و نوێ و جیاواز فێری ئاماده‌كردنه‌كه‌ی ده‌بیت.