شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی تووشبوو له قۆناغی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مه‌ترسیی كوشنده‌بوونی زیاتر ده‌بێت.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه مه‌رج نییه ته‌نیا ژنان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بن، بۆیه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له خواره‌وه‌دا ناوى ئه‌و خواردنانه‌مان هێناوه كه له سه‌وزه و میوه پێك هاتوون و هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ پاراستنت له شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك، ئه‌وانیش:
1- ته‌ماته/ ماده‌ی كوبین كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پێكهاته‌ی ته‌ماته بوونی هه‌یه، ده‌بێته هۆی ڕێگری كردن له تووشبوون به جۆره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و گه‌ده و پرۆستات و مه‌مك.
2- سیر/ یەکێکە لەو خۆراکانەی یارمەتی کرداری نوێکردنەوەی خانەکان دەدات بەهۆی مادەی "Allyl Sulfide"، ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ ڕێگه گرتن له دروست بوونى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یى.
3- چای سه‌وز/ یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی كووپێك چای سه‌وز ئه‌ویه كه جه‌سته‌ت ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی برێكی زۆر له ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین E له‌ناو پێكهاته‌ی چای سه‌وزدا، كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌بات و ناهێڵێت جه‌سته تووشی شێرپه‌نجه ببێت.
4- زه‌رده چه‌وه/ خواردنی زه‌رده‌چه‌وه زۆر سوودی هه‌یه بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی ژه‌هری جه‌سته و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له ژه‌هر، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین A و دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه كه یارمه‌تی به‌هێزكردنی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته ده‌ده‌ن و ماده بێگانه‌كان له‌ناو جه‌سته ده‌رده‌كه‌ن یان له‌ناویان ده‌به‌ن.
5- گوێز/ مرۆڤ دەپارێزێت لە ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانیش رادەگرێت.
6- توى فه‌ره‌نگى/ جۆره‌كانی توى فه‌ره‌نگى ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئه‌لكالۆئیده‌كان كه خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن چالاك ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌یش هۆكاری چالاكیی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ن بۆ ئاماده‌كاری له به‌رانبه‌ر هه‌ر زیانێكدا به‌تایبه‌ت ڤایرۆسه‌كان، هه‌روه‌ها دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه به‌تایبه‌ت رێسڤێراترۆڵ كه ده‌بێته هۆی فره‌وانكردنی چالاكیی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
7- هه‌نار/ خواردنی هه‌نار به‌رگرییه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
8- كونجى/ به‌هۆى بوونى پێكهاته سوود به‌خشه‌كانی ناوه‌ڕۆكى كونجیدا مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی سنگ ده‌پارێزێت.
9- بڕۆكلى/ یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی ڕێگری له شێرپه‌نجه ده‌كات و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.