دوێنێ هه‌ینى لافاوێكى تر له چه‌ند شوێنێكى ئوردن هه‌ستا كه بووه هۆى مردنى ده‌یان كه‌س و ئاواره‌بوونى هه‌زاران كه‌س.
دوێنێ لافاوێكى تر له چه‌ند شوێنێكى ئوردنى دا، له ماوه‌ى 20 رۆژدا ئه‌مه دووه‌م لافاو ده‌بێت كه له‌م وڵاته ده‌دات و قوربانیشى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى له ئه‌نجامى بارانێكى زۆر لافاو له چه‌ند شوێنێك هه‌ستا و بووه هۆى مردنى 10 و ونبوونى چه‌ندان كه‌سى تر.
جومانه غه‌نیمات گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى ئوردن راى گه‌یاندووه، حكوومه‌ت بارى له‌ناكاوى راگه‌یاندووه و تیمى گه‌ڕِان به‌دواى ونبووه‌كان به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئوردنى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به هه‌زاران كه‌س له نزیك ئه‌و شوێنانه‌ى ئاوى لافاوه‌كه‌ى تێدا ده‌ڕژێت، له ماڵه‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه، جیا له هاووڵاتییه‌كان سێ هه‌زار و 700 گه‌شتیاریش له شارى به‌تڕاى گه‌شتیارى دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌م لافاوه دووه‌م لافاو ده‌بێت له ئوردن قوربانییه‌كى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتایى مانگى رابردووش لافاوێكى تر ده‌یان كه‌سى كرده قوربانى و له ئه‌نجامى تۆمه‌تباركردنیان به كه‌مته‌رخه‌مى، دوو وه‌زیرى ئوردن دواى رووداوه‌كه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.