كچێكی منداڵ له یه‌كێك له شاری یارییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان، له لایه‌ن منداڵانی تری ناو یارییه‌كه زیاتر له 15 گازی لێ گیرا و به خراپی بریندار كرا.
ماڵپه‌ڕی
dailymailی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 17 مانگ به ناوی "ویلۆو ئیڤی" له‌گه‌ڵ دایكی و دوو خوشكه‌كه‌ی چووه‌ته شاری یاریی "little bees soft play center" كه تایبه‌ته به منداڵان، له‌وێ ده‌ستی به یاری كردووه.
ئه‌م منداڵه له‌كاتی یاریدا دووچاری مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه، له لایه‌ن منداڵه‌كانی تره‌وه زیاتر له 15 گازی توندی لێ گیراوه، كه هه‌ركه‌س شوێن گازه‌كانیان له جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ببینێت، وا ده‌زانێت سه‌گ قه‌پی لێ گرتووه.
به گشتی ئه‌م منداڵه چوار گاز له ڕووخساری، دوو له په‌نجه‌كانی، سیان له پشتی، دانه‌یه‌ك له گوێی، دانه‌یه‌ك له شانی، دانه‌یه‌ك له مه‌چه‌كی، دانه‌یه‌ك له قاچی و ئه‌وانی تر له سه‌ری گیرابوون.
دایكی ویلۆو ئیڤی كاتێك كچه‌كه‌ی به ڕووخساری خوێناویی و گریانی قووڵ بینیوه، به‌په‌له بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و گازانه هی یه‌ك منداڵ نین، ڕه‌نگه دوو سێ منداڵ هێرشیان كردبێته سه‌ر.