شەپۆلێكی باران بەڕێوەیە

:: AM:10:42:10/11/2018 ‌

ئەمڕۆ شەموو ئاسمانی كوردستان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەڵام بۆ سبەی یەكشەم ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا و لە کۆتایی هەفتەشەوە شەپۆلێکی باران دەست پێ دەکات.

 بۆ ئەمڕۆ شەموو بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 24 و نزمترینی 19دەبێت. لە دهۆك پلەكانی گەرمی لە نێوان 23 و 16 و لە سلێمانیش لە نێوان 20 و 15 پلەی سیلیزی دەبێت. لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرمی 27 و نزمترینی 21ە.

بەڵام بۆ سبەی یەكشەم ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور. لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 24 و نزمترینی 14 دەبێت. لە سلێمانی بەرزترین پلە 21 و نزمترین پلە 12 ە و هاوكات  لە دهۆك پلەكانی گەرمی لە نێوان 23 و 12 پلەی سیلیزی و لە كەركووكیش لە نێوان 25 و 14دا دەبێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی كەشناسی، لە چوارشەموەوە شەپۆلێکی باران روو لە کوردستان دەکات بە ریژەی جیاواز لە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.



وشە - سلێمان تاشان