له مه‌یدانی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر، پێشبڕكێیه‌كی ناوازه‌ی ئه‌سپسواریی تایبه‌ت به جۆری واهوو به‌ڕێوه چوو، تێیدا ده‌یان خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداران دابه‌ش كرا.
دوێنێ هه‌ینی نۆی تشرینی دووه‌می 2018، پێشبڕكێی ئه‌سپسواریی عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له جۆری واهوو له مه‌یدانی ئه‌سپسواریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو.
له‌م پێشبڕكێیه‌دا، ته‌واوی ئه‌سپه‌كان ئه‌سپی عه‌ره‌بی بوون، كه پێشتر چه‌ندان جار بوونه‌ته براوه‌ی پاڵه‌وانێتی ئه‌سپسواریی و خه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌وراز چنگیانی فۆتۆگرافه‌ر به "وشه"ی گوت: هه‌فتانه له مه‌یدانی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێی له‌و جۆره به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆ چێژوه‌رگرتن له‌و دیمه‌نه سه‌ردانی مه‌یدانه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی دوێنێش یه‌كێك بوو له باشترین پێشبڕكێكانی ساڵ، كه تایبه‌ت بوو به ئه‌سپسواریی جۆری واهووی عه‌ره‌بی.
فۆتۆ: هه‌وراز چنگیانی