بە وێنە .. تەمەنی ئەم گوڵەی كوردستان‌ كورتە و جوانییەكی دڵڕفێنی هەیە

:: AM:11:34:10/11/2018 ‌

سروشتی كوردستان دەوڵەمەندە بە‌ چەندان گوڵ و داروباری جوان و رازاوە، یەكێك لە گوڵە وەرزییەكانی دەڤەری بارزان كە بە  گوڵە سۆسن ناو دەبرێت، گوڵێكی پایزییە كە لەم كاتانەدا پێ دەگات و تەمەنی كورتە، بەڵام رادەبەدەر جوانە و بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان.

لە گوندی دازای سەر بە دەڤەری بارزان ژمارەیەكی زۆری ئەم جۆر گوڵە سروشتییە هەیە و لە سەرەتای مانگی 11 دەڕوێت و تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت، دواتر نامێنێ و جوانی خۆی لە دەست دەدات و بە گشتی 25 رۆژ تەمەنی هەیە.

گوڵەكە‌ زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان و ناو دارستانەكاندا دەڕوێت، بەڵام دەبێ خاكەكەی نیمچە ئاوی بیت یان دارستانی چڕ بێت، لەبەر ئەوە لەو ناوچانەی كە ئەو جورە گوڵەیان لێ دەڕوێت، زیاتر دەكەونە نزیك بێستانەكان یان گۆڕستانەكان چونكە دارستانی چڕی هەیە.

گوڵەكە رەنگی زەردە و باڵای نزیكەی 20سم و گەڵایەكی سەوزی هەیه.

بارزان/ نەوزاد هلۆری















وشە - سلێمان تاشان