رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، قه‌ته‌ڕ پێشنیارى بۆ عێراق كردووه، بۆ به‌رده‌وامبوونى مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ ئێران بانكه‌كانى ده‌وحه به‌كار بهێنێت.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، قه‌ته‌ڕ پێشنیارێكى بۆ عێراق كردووه، له حاڵه‌تى قبووڵكردنى پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراقه‌وه، ئه‌م وڵاته رووبه‌ڕووى سه‌ركێشییه‌كى ترسناك ده‌بێته‌وه.
پوخته‌ى ئه‌و پێشنیاره ئه‌وه‌یه قه‌ته‌ڕ ئاماده‌یى نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ى بانكه‌كانى ده‌وحه بۆ عێراق به‌كار بهێنێت، تا ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران له مامه‌ڵه بازرگانى و داراییه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
ده‌گوترێ ئامانجى قه‌ته‌ڕیش ئه‌وه‌یه چاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكات، چونكه پێشتر كاتێك قه‌ته‌ڕ له‌لایه‌ن چوار وڵاتى عه‌ره‌بییه‌وه ئابڵۆقه‌ى خرایه‌سه‌ر، ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارى قه‌ته‌ڕى كرد.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمانى ئال سانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى عێراق كۆبووه‌وه، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "ئه‌و كاته به‌رپرسه قه‌ته‌ڕییه‌كه پێشنیاره‌كه‌ى به عێراق داوه".
رۆژى دووشه‌مى رابردوو حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وكات رای گه‌یاند، هه‌ر وڵاتێك له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سزا ده‌درێت، جگه له‌و هه‌شت وڵاته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئێران له مامه‌ڵه ئابوورییه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
هه‌رچه‌نده عێراق یه‌كێك نییه له‌م هه‌شت وڵاته، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راى گه‌یاند، عێراقیش له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌خشراوه، باڵوێزى ئه‌مه‌ریكاش له عێراق ئاشكراى كرد 45 رۆژ ده‌رفه‌ت به عێراق دراوه.
چاودێرانى سیاسى به‌دوورى ده‌زانن عێراق پێشنیاره‌كه‌ى قه‌ته‌ڕ قبووڵ بكات، چونكه قه‌ته‌ڕ ده‌یه‌وێ هاوكارى میلیشیاكانى عێراق بكات كه سه‌ر به ئێرانن. ئه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، گوایه عێراق پێشنیارى بۆ ئه‌مه‌ریكا كردووه، ناوه‌ندێكى بانكى له ژێر چاودێرى ئه‌مه‌ریكا دابنێت، وه‌ك تاكه ناوه‌ندێك بێت تێیدا مامه‌ڵه به دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت و پاره‌كه‌ش ته‌نیا بۆ پێداویسته مرۆییه‌كانى ئێران ته‌رخان بكرێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئێسته پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌م پێشنیاره ده‌كه‌ن".