سه‌رۆكى گرووپێكى كچان: ئامانجمان پێگه‌یاندنى كچى ژیره
له شاره‌كانى كوردستاندا چه‌ند گرووپێكى تایبه‌ت به كچان دروست بوون كه بایه‌خ به كولتوورى خوێندنه‌وه‌ى كتێب ده‌ده‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان به ده‌یان كچ تێیاندا ئه‌ندامن. سه‌رۆكى یه‌كێك له‌و رێكخراوانه ده‌ڵێ، "ئێمه له پێناو كچێكى ژیر و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروستدا كار ده‌كه‌ین".
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى بوارى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێب له كوردستان، چه‌ندان دیارده دروست بوون، یه‌كێك له‌و دیاردانه ئه‌وه‌یه كچ به‌ڕێژه‌یه‌كى زیاتر له جاران ڕوو له خوێندنه‌وه‌ى كتێب ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو چه‌ندان گرووپى بۆ داده‌مه‌زرێنن، له‌وانه له كه‌ركووك گرووپى " ژیر"، له سلێمانى گرووپى "سۆفیا" و له هه‌ولێر گرووپى "خوێنه‌ر" له هه‌ڵه‌بجه "كچانی گه‌وهه‌ر" و له شاره‌كانی تریش گرووپی هاوشێوه هه‌ن.
له كۆمه‌ڵگه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دیارده‌ى خوێندنه‌وه‌ى كتێب له پاشه‌كشه‌دایه به‌هۆى چه‌ندان هۆكار، له‌وانه زۆربوونى هۆكاره‌كانى سه‌رگه‌رمى و كات به‌سه‌ربردن، خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا و زۆربوونى كه‌ناڵ و هۆكاره‌كانى وه‌رگرتنى زانیارى، هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه كه‌متر له جاران خه‌ڵك بایه‌خ به خوێندنه‌وه‌ى كتێب بده‌ن به‌تایبه‌تى له‌ناو گه‌نجاندا، كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ته‌وژمه، له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك گرووپى جیاجیا دروست بوون و بایه‌خ به كولتوورى خوێندنه‌وه ده‌ده‌ن، چه‌ند گرووپێكیش له‌وانه تایبه‌تن به كچان.
هه‌ڵگورد مه‌سعوود كه چه‌ند ساڵێكه سه‌رۆكى رێكخراوێك بووه به ناوى رێكخراوى خوێنه‌ر، بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، كچان به‌ڕێژه‌یه‌كى زیاتر له كوڕان دێنه ناو ئه‌م جۆره رێكخراوانه‌وه. ئه‌و گوتى "كچان ته‌نانه‌ت زۆر چالاكترن له كارى ئه‌م جۆره رێكخراوانه، زۆر شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێشتر نه‌كراوه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و چالاكه‌ى بوارى كتێب، كچان چه‌ندان جۆرى چالاكى ده‌نوێنن كه پێشتر له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانى كورد نه‌كراون، له‌وانه به زمانى ئینگلیزى گفتوگۆ له‌سه‌ر كتێب ده‌كه‌ن، هه‌ر جاره و خوێندنه‌وه بۆ كتێبێك ده‌كه‌ن.
هه‌ڵگورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له‌و كچانه كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له ده‌وروبه‌رى 20 ساڵه، زۆر رۆشنبیرن، به‌ڵام له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان دیار نین، ئه‌مه‌ش خاڵێكى باشه، چونكه تووشى دیارده رووكه‌شه‌كانى ناو رۆشنبیرى نه‌بوون".
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد، دواجار وه‌ك رێزێك بۆ كاروبارى ئه‌و كچانه، له هه‌ولێر وازى له سه‌رۆكایه‌تیى رێكخراوه‌كه‌ى هێناوه، ئێسته "رێكخراوى خوێنه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كچێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، مامۆستایه‌كیش كه هه‌ر كچه سه‌رپه‌رشتى ده‌كات".
هاوشێوه‌ى رێكخراوى "خوێنه‌ر" له هه‌ولێر، له سلێمانى و كه‌ركووكیش رێكخراوى كچانى رۆشنبیر هه‌ن، له‌وانه له كه‌ركووك گرووپى "ژیر" چالاكه.
سازان عوسمان سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه له كه‌ركووك، بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، پێشتر خۆى ئه‌ندامى گرووپى سۆفیا بووه، دواتر به پێویستى زانیوه خۆى له كه‌ركووك گرووپێك دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ى كار و چالاكییه‌كانی زیاتر بێت.
سازان گوتى "ئێمه ماوه‌ى دوو مانگه گرووپه‌كه‌مان دامه‌زراندووه، ئامانجمان كچێكى ژیر و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروسته، ئامانجێكى ترمان ئه‌وه‌یه ئاستى رۆشنبیریى ژن و كچان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ى تێكه‌ڵبوونیان ده‌بێت به دنیاى كتێب".
سازان دووپاتى كرده‌وه كه ته‌نیا له‌ماوه‌ى كه‌متر له دوو مانگدا 30 كچ بوونه‌ته ئه‌ندامى گرووپه‌كه و تێكه‌ڵ به كار و چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان بوون. هیواى ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌یان زیاتر بێت.