چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ى كه به‌شێوه‌ى ره‌ش گه‌شه ده‌كات به‌هه‌مانشێوه‌ى توور و گێزه‌ر و شێلم و په‌تاته و چه‌ند سه‌وزه‌یه‌كى تر. چه‌وه‌نده‌ر بڕێكى زۆر ترشى نیتریكى تێدایه ئه‌م ترشى نتریكه به زنجیره‌یه‌ك كارلێكى كیمیاییدا ده‌ڕوات و ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسیدى ئازۆتى. ئه‌مه‌یش یارمه‌تى رێكخستنى په‌ستانى خوێن و رۆیشتنى خوێن ده‌دات.
هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى كه كراوه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر چه‌ندان سوودى ته‌ندروستى تر‌ى هه‌یه بۆ جه‌سته.
یه‌كه‌م: رێ له شێرپه‌نجه ده‌گرێت، یه‌كێك له سووده گرنگه‌كانى چه‌وه‌نده‌ر ئه‌وه‌یه كه رێ له شێرپه‌نجه ده‌گرێت، شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر یارمه‌تى رێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه ده‌دات و هه‌روه‌ها له‌ش له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رێگری ده‌كات له شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن، خوێن، سى، سنگ، پێست، جگه‌ر، سپڵ، پرۆستات.
دووه‌م: له‌ش به‌هێز ده‌كات، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر، ده‌ركه‌وتووه كه چه‌وه‌نده‌ر ئاستى خوێى ترشى نه‌تریكى پلازما زیاد ده‌كات و به‌مه‌یش كاركردنى له‌ش به‌هێز ده‌كات. بۆ نموونه پێش وه‌رزشكردن كووپێك شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر بخۆره‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات له كاتى وه‌رزشكردنه‌كه‌دا بڕێكى زیاترى ئۆكسجین به‌له‌ش بگات و وزه‌یه‌كى زیاترت هه‌بێت بۆ وه‌رزشكردنى زیاتر.
سێیه‌م: پێست ده‌دره‌وشێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نى ته‌ندروستیت باش نه‌بوو و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر پێستت ده‌ركه‌وت، ئه‌وا باشتر وایه له‌م كاته‌دا شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر بخورێته‌وه، چونكه پڕه له پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگ كه بۆ خوێن پێویسته، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سى كه یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى په‌ڵه و ناڕێكى پێست ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ش دره‌وشانه‌وه‌یه‌كى سروشتى به‌پێست ده‌دات.
چواره‌م: ته‌ندروستى جگه‌ر، یه‌كێك له سووده گرنگه‌كانى چه‌وه‌نده‌ر ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تى جگه‌ر ده‌دات كه كاره‌كانى باشتر بكات و زراو و جۆگه‌كانى جگه‌ر له زیان ده‌پارێزێت. زۆربوونى ریشاڵى چه‌وه‌نده‌ر یارمه‌تى لابردنى ژه‌هرى جگه‌ر ده‌دات.
پێنجه‌م: كۆڵیسترۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاستى چه‌ورى له‌شت به‌رز بوو، ئه‌وه پێویسته رۆژانه شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر بخۆیته‌وه، چه‌وه‌نده‌ر توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى ترایگلیسرایدى هه‌یه و چه‌ورى HDL زیاد ده‌كات كه یه‌كێكه له چه‌ورییه به‌سووده‌كان بۆ له‌ش. هه‌روه‌ها ئۆكسان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جگه‌ر.
چۆن شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر دروست ده‌كرێت:
نیو ده‌سك كه‌ره‌ووز
یه‌ك چه‌وه‌نده‌ر
یه‌ك سێوى سه‌وز
نیو خه‌یار
هه‌مو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه بكه خه‌ڵاته‌یه‌كى كاره‌باییه‌وه تا به‌ته‌واوى ده‌بێت به‌شه‌ربه‌تێكى دروست و خێرا بیخۆره‌وه.