بەكارهێنانی زەردەچەو لەگەڵ دەرمان مەترسیدارە

:: PM:04:07:19/12/2016 ‌

زەردەچەوە زۆر جار وەكو چارەسەرێكی سروشتی بۆ زۆر نەخۆشی بەكاردەهێنرێ و وەكو جیگیرەوەیەكیش لە شوێنی بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی بۆ زۆرێك لە نەخۆشییەكان سوودی لێ وەردەگیرێت، توێژینەوە پزیشكییەكانیش دووپاتیان كردووەتەوە كە زەردەچەو دەتوانێ كاریگەری لەسەر جەستە و نەخۆشییەكان دابنێ لە ڕووی ئەرێنییەوە، بەڵام خواردن و بەكارهێنانی لەگەڵ دەرمانە پزیشكییەكان مەترسیدارە و دەبێ بەهەموو جۆرێك لێی دوور بكەونەوە.

زەردەچەوە چییە ؟ 
كاتێك كە دەڵێین ‌‌زەردەچەوە‌‌ بەو ڕەگە دەوترێت كەلە ژێر خاكدا گەشە دەكات . بەكارهێنانی زەردەچەوە سەرەتا لە هیندستانەوە سەریهەڵداوە كە دەگەرێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ پێش ئێستە.  سەرەتا وەكو بەهاراتێكی چێشتخانە سوودی لێ وەردەگیرا و لە ئاهەنگدا وەكو نەریتێك بەكارییان دەهێنا. بەپێی ئەو تاقیكرنەوانەی كە لەسەر زەردەچەوە كراوە زۆر سوودی گرنگی هەیە.
بەگوێرەی ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر زەردەچەو كراون دەركەوتووە، زەردەچەو بە مادەی "كۆركومین" دەوڵەمەندە، ئەو ماددەیە زۆر بە سوود و كاریگەرە بۆ چارەسەركردن و رێگەگرتن لە تووشبوون بە كێشەكانی "هەوكردن، دژە ئۆكسید، شێرپەنجە، مەینی خوێن". بۆیە لە دێرزەمانەوە تا ئێستەش زەردەچەو وەك بەدیل و شوێنگرەوەی دەرمانەكان بەكارهێنراوە و كەڵكی لێ وەرگیراوە، بەڵام پزیشكان لە دوا توێژینەوەیان هۆشداری دەدەن، كە بەكارهێنانی زەردەچەو بۆ نەخۆشییەكان لەگەڵ خواردنەوەی دەرمانە پزیشكییەكان زیانی زۆر بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

كاریگەرییەكانی زەردەچەو لەوكاتەی لەگەڵ دەرمان بەكاری دەهێنن
پێكهاتەی خۆراكی زەردەچەوە گەلێك بەسوودن، بەڵام  بەتێكەڵكردنی لەگەڵ دەرمان دەبێت بە زیانبەخَش . زەردەچەوە (ئەنتی _ترۆمبۆتیك)ی تێداییە كە تایبەتمەندە بە كەمكردنەوەی مەیینی خوێن، ئەگەر زەردەچەو لەگەڵ دەرمانی تر بخۆن و بەكاری بهێنن، ئەوا دەبێتە هۆی باریكبوونەوە و تەسكبوونەوەی دەمارەكانی خوێن وا دەكات بە ئاسانی خوێن بۆ دڵ نەڕوات. پزیشكان هۆشداریمان پێ دەدەن كە ئەگەر زەردەچەوە لەگەڵ ئەم سێ دەرمانەدا تێكەڵ بكرێت  كە بریتین لە دەرمانەكانی (Coumadin) (Plavix)  ( aspirin)، دەبێتە هۆی مەترسی خوێنبەربوون.
زەردەچەو لەگەڵ دەرمانەكانی Cimetidine (Tagamet), Famotidine (Pepcid), Ranitidine (Zantac) and Omeprazole تێكەڵ بكرێ، ئەوا مەترسی بۆ سەر گەدە دروست دەكات و كار لە گەدە دەكات و ناتوانێت ترشی گەدە بەرهەمبهێنێت بۆ هەرسكردنی خۆراك، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ڕشانەوەو هەڵئاوسانی سك و ئازاری گەدە و كزانەوەی سوورێنچك.

ئەگەر زەردەچەوە لەگەڵ دەرمانی نزمكردنەوەی شەكرەی خوێندا تێكەڵ بكرێت وەكو چارەسەرێك بۆ رزگاربوون لە نەخۆشی شەكرە ئەوا مەترسی بۆ لەش زیاتر دەكات لەبری ئەوەی وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت .كە جۆرەها كاریگەری لاوەكی لەسەر لەش بەجێ دەهێڵێت وەكو ( دڵەراوكێ‌، كەمكردنەوەی لێدانی دڵ و وڕێنەكردن)ـ  هەروەها زەردەچەوە لە وانەیە كاردانەوەی هەستەوەری لەسەر لەش بەجێ بهێڵێیت وەكو درووستبوونی لیرك و زیپكە یان هەناسەتەنگی. 

سەرچاوە/ get hostic health


وشە - ئاوات ئازاد