به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕای گه‌یاند كه له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی ژاراوه منداڵێك له خنكان رزگار كرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبەر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕای گه‌یاندووه، له گوندی به‌ڵكی سه‌ر به شاره‌دێی ژاراوه‌ی شارۆكه‌ى پشده‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان له نزیك ماڵی خۆیان كه‌وتووه‌ته ناو حه‌وزێكی ئاو.
پۆلیسی راپه‌ڕین زیاتر ئاشكراى كردووه، پاش رزگاركردنی له خنكان، منداڵه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه ناجێگیره و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ڕێكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شارى سلێمانی.
له كۆتایدا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕای گه‌یاندووه، دواى ناردنى منداڵه‌كه و ڕزگاركردنى له مردن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.