گۆڤاری "people" كه گۆڤارێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه و له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 1985ه‌وه دێته وه‌شان، ساڵانه به‌رگێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ته‌رخان ده‌كات كه به "ورووژێنه‌ترین پیاوی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێن". پێگه‌ی "فه‌رفیش" وێنه‌ی به‌رگی پێشه‌وه‌ی ئه‌و گۆڤاره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه له ساڵی 1985ه‌وه تا 2018.
به‌پێی گۆڤاره‌كه، مێڵ جیبسۆن ورووژێنه‌رترین پیاوی ساڵی 1985 بوو. له ساڵی 1986یشدا مارك هارمۆن بوو. له ساڵی 1987 هاری هاملن و له ساڵی 1988یش جۆم ئیف كێنیدی بوو.
1989 شۆن كۆنری بوو و 1990یشدا تۆم كرووز ورووژێنه‌رترین پیاوی دنیا بوو به‌پێی گۆڤاره‌كه. له 1992 باتریك سویزی و 1993دا نی‌ك نۆڵتی بوو، له ساڵی 1994دا رێچارد جیر و له ساڵی 1995یشدا برات پیت بوو.
له ساڵی 1996 دینزل واشنتن هاته هه‌ڵبژاردن و له ساڵی 1997یشدا جۆرج كلۆنی بوو. له ساڵی 1998دا هاریسۆن فۆرد و له ساڵی 1999یشدا ریچالد جیر دووباره بووه ورووژێنه‌رترین پیاوی دنیا.
له ساڵی 2000دا دووباره براد پیت له رێی گۆڤاره‌وه هاته هه‌ڵبژاردن، له ساڵی 2001یشدا هونه‌رمه‌ند پریس برۆسنان بوو، له ساڵی 2002دا بین ئه‌فلیك هاته هه‌ڵبژاردن و له ساڵی 2003یشدا هونه‌رمه‌ند جۆنی دیب بوو.
له ساڵی 2004 جۆد لو هاته هه‌ڵبژاردن و له 2005یشدا ماسیۆ ماكۆنهی بوو. له ساڵی 2006دا دیسان جۆرج كلۆنی هاته هه‌ڵبژاردن. له ساڵی 2007دا هونه‌رمه‌ند مات دیمۆن بوو و له ساڵی 2008یشدا هیۆ جاكمان هاته هه‌ڵبژاردن.
له ساڵی 2009دا جۆنی دیپ دیشان هاته هه‌ڵبژاردن و له ساڵی 2010یشدا رایان رینۆڵدز بوو. له ساڵی 2011دا برادلی كۆبه‌ر بوو و له ساڵی 2012یشدا هونه‌رمه‌ند شانینج تاتۆم بوو. له ساڵی 2013دا ئاده‌م لیفاین بوو و له ساڵی 2014یشدا كریس هێمسۆرس هاته هه‌ڵبژاردن.
له ساڵی 2015دا یاریزانی تۆپی پێ دێڤید بێكهام هاته هه‌ڵبژاردن و له ساڵی 2016یشدا ئه‌كته‌ر و زۆرانباز دواین جۆنسۆن بوو. له ساڵی 2017دا گۆرانیبێژ بلایك شیلۆن بوو و له ساڵی 2018یشدا هونه‌رمه‌ند ئیدریس ئیلبا هاته هه‌ڵبژاردن.