ئەمڕۆ یه‌كشه‌م مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە گراهام فرانكلین سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس كرد و باسیان له گرنگی دابینكردنی ئاسایش بۆ ئاواره گه‌ڕاوه‌كان كرد.
لەو دیداره‌دا، خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئاینی مه‌سیحی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان كرا .
مه‌سرور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ پێكهاته ئایینیه‌كان ئالوگۆڕ كرا، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێد و ماڵی خۆیان.
به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كولتووره ته‌وه‌رێكی تر‌ی دیداره‌كه بوو.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان دوو ملیۆن ئاواره‌ی له خۆی گرت وه‌ك تاكه ناوچه‌ی ئارام، له‌وكاته‌ی داعش به‌شێكی عێراق و نیوه‌ی سورییای داگیر كردبوو. ئێسته‌یش نزیكه‌ی ملیۆنێك له‌و ئاوارانه ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ته‌ناهیی تێدا مسۆگه‌ر نییه.