دوای ئه‌وه‌ی دوێنی "وشه" لێدوانێكی عه‌لی ئوره‌ماری به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری بادینانی هاوپه‌یمانی، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی بڵاو كرده‌وه و به "نایاسایی" ناوی بردن. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته هیچ كه‌سێك سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانی له دهۆك ناكات و ئوره‌ماری له هاوپه‌یمانی نه‌ماوه.
هه‌ینی رابردوو هاوپه‌یمانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده و هاودیدان ئه‌نجام دا و چه‌ندان گوڕانكاری و بڕیاری نوێی دا. كۆبوونه‌وه‌كه كه جۆرێك له كۆنگره بوو، ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری گۆڕی بۆ (هاوپه‌یمانی نیشتمانی) و (ئارام قادر) له‌جیاتی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك هاته هه‌ڵبژاردن.
عوسمان گوڵپی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه‌دا گوڕانكاری و هه‌مواری پێڕه‌وی ناوخۆ كرا و ئێسته ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی هاوپه‌یمانی له شاره‌كانی كوردستان دابنرێن.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی عه‌لی ئوره‌ماری كه دوێنێ به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی بادینانی هاوپه‌یمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نایاسایی بووه و ئه‌وان هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن. گوڵپی ده‌ڵێ، "ئێسته عه‌لی ئوره‌ماری له ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتی ده‌ڤه‌ری بادینان وه‌رنه‌گرتووه و پۆسته‌كه به‌تاڵه".
دووپاتی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی رابردووی هاوپه‌یمانی بابه‌تێكی یاسایی بووه و دادوه‌ری هه‌ولێر و نوێنه‌ری حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانی /ئه‌وانه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانی ماون/ ئاماده بوون، ئه‌وه‌ی له هه‌مووان گرنگتره، هاودیدانی هاوپه‌یمانی له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئاماده بوون له‌وانه نزیكه‌ی 50 هاودیدی دهۆك ئاماده بوون.
ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له ساڵی 1965 له دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردووه، له ساڵی 1981 ده‌ستی به كاری سیاسی كردووه، ساڵی 1986 له زانكۆی مووسڵ له كۆلێژی زانست، به‌شی بایلۆجی وه‌رگیراوه، به تۆمه‌تی كاری سیاسی له زانكۆ ده‌ركراوه، له ساڵی 2007 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بوو، له حزبه‌كه‌ی جیا بووه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح حزبێكی نوێیان دامه‌زراند، دواتر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مانی به پۆستێك گۆڕییه‌وه تا له نۆی تشرینی دووه‌م، ئارام قادر وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه شوێنی گرته‌وه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری