پۆتاسیۆم كانزایەكی گرنگە بۆ لەش و هاوسەنگی شلە دەپارێزێت و كاری دڵ باشتر دەكات، هەروەها پۆتاسیۆم رۆڵ دەبینێت لە رێكخستنی فشاری خوێن.
بەپێی پەیمانگای دەرمان پێدان، پیاوان و ژنان پێویستە رۆژانە بەلایەنی كەمەوە چوار هەزار و 700 میلیگرام پۆتاسیۆم بخۆن، خواردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم بەهەمانشێوە گرنگن بۆ دەستكەوتنی ئەم كانزا گرنگە.
ئەمانەیش ئەو خواردنەوانەن كە پڕن لە پۆتاسیۆم و پێویستە بخورێن.
یەكەم: شەربەتی گێزەر، گێزەری خاو بڕێكی زیاتر پۆتاسیۆمی تێدایە لە چاو شەربەتی گێزەردا، بەڵام بەپێی قەبارە شەربەتی گێزەر بڕێكی زیاتر پێكهاتەی خۆراكی چڕكراوی تێدایە. یەك كووپ گێزەری خاو نزیكەی 400 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەڵ 50 كالۆری، بەڵام تەنیا لە كووپ شەربەتی گێزەردا نزیكەی 700 میلیگرام پۆتاسیۆم هەیە لەگەڵ 100 كالۆری، برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی و ڤیتامینی تێدایە وەك A،B-6, ،K,، E لەگەڵ ریشاڵ.
دووەم: ئاوی گوێز هیند، ئەو ئاوەیە كە لە گوێز هیندی خاودا هەیە، هەموو خواردنەوەیەكی سروشتی پۆتاسیۆمی تێدایە. ئاوی گوێز هیند نزیكەی 420 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە بەشێوەیەكی نزیكەی %9 پێویستی رۆژانەی ئەم كانزایە دابین دەكات، ئاوی گوێز هیند هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ئەلیكترۆلایتە لەگەڵ فسفۆڕ و مەگنیسیۆم، دەتوانرێ ئاوی گوێز هیند بخورێتەوە بۆ شێداركردنەوەی لەش، چونكە بڕێكی زۆر شەكری سروشتی تێدایە لەگەڵ برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی.
سێیەم: شەربەتی میوە، شەربەتەكان بەگشتی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم بە لەش دەدەن، خواردنەوەی شەربەتی سروشتی 707 میلیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە كە لە %15 پێداویستی رۆژانە پڕ دەكاتەوە. شەربەتی پرتەقاڵ بەرێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەل لیمۆ و سندی، بەڵام بەڕێژەیەكی كەمتر پۆتاسیۆم لە شەربەتی ترێدا هەیە.
چوارەم: شەربەتی تەماتە، تەماتە بڕێكی كەم سۆدیۆمی تێدایە، بەڵام سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە.%26 بەهای خۆراكی رۆژانە پێك دەهێنێت. هەروەها بڕێكی زۆر ریشاڵ و ڤیتامین ئەی، سی بە لەش دەدات خواردنی كووپێك شەربەتی تەماتە بەرێژەی %12 پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت.