ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا له نوێترین پلاندا كار ده‌كات بۆ ڕاوكردنی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر مانگ كه ئه‌مه‌یش كارێكی نوێیه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی وا گه‌وره له دنیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا به‌رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی رووسی به‌ناوی "ئوری میلنه‌ر"ه‌وه پلانێكیان داڕشتووه بۆ ڕاوكردنی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر پێنجه‌م گه‌وره‌ترین مانگ له گه‌ردوون كه ناوی "ئیسێلاندووس".
زانایانی گه‌ردوونناس ئه‌وه‌یان گوتووه كه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان و مانگه ده‌سكرده‌كانمان، توانیومانه چه‌ند جووڵه‌یه‌كی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و مانگه دیاری بكه‌ین كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ دنیای گه‌ردوونناسی و زیادبوونی ژیان له گه‌ردووندا كه ئه‌مه‌یش وای كردووه توێژینه‌وه‌كان چڕتر بكه‌ینه‌وه زیاتر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربخه‌ین بۆ داهاتوو.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.