تویته‌ر یه‌كێكه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له دنیادا به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌كاونتی سڕییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی تویته‌ر له مانگی ئه‌لووله‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌كاونتی سڕیوه‌ته‌وه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆكاری ئه‌م سڕینه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كاونتانه به‌شێوازێكی نایاسایی و دوور له رێنوێنییه‌كانی تویته‌ر بانگه‌شه‌یان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش وای كرد ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌كاونته‌كان بسڕێته‌وه.
تویته‌ر یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "جاك دۆرسی"، ئێسته یه‌كێكه له 10 پر به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆڕه به‌شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كار دێت له دنیادا.