جارێكی تر ڕاپه‌ری به‌ناوبانگی دنیا سنووپ دۆگ له نوێترین به‌رهه‌میدا سووكایه‌تی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌كات و له كۆشكی سپی‌دا جگه‌ره له جۆری "میروانا" ده‌كێشێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
foxnews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه سنووپ دۆگ له نوێترین به‌رهه‌میدا سووكایه‌تییه‌كی یه‌كجار زۆر به دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڕاپه‌ری به‌ناوبانگی دنیا سنووپ دۆگ له نوێترین كلیپیدا كه پرۆفایلی سه‌ره‌كی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه تێیدا سووكایه‌تی به سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت كه سنووپ دۆگ له‌لای كۆشكی سپی جگه‌ره له جۆری "میروانا" ده‌كێشێت و جنێو به دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌دات و پێی ده‌ڵێت "F--- the President" واته "سه‌رۆك به نه‌فره‌ت بێت".
سنووپ دۆگ ڕاپه‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكییه كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی "كاڵڤین كۆڕدۆزار برۆدس جه‌ی ئاڕ"ه ئه‌م ڕاپه‌ره له 20 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 1971 له دایك بووه و یه‌كێكه له ڕاپه‌را به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڕاپه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب به ملیۆنان كه‌س سه‌یری كردووه، هه‌روه‌ها سنووپ دۆگ داهاتی ساڵی 2017ی گه‌یشته 124 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.