زەیتی كاستەر لەگەڵ سۆدە چەندان سوود بە جەستە دەگەیەنێت

:: PM:07:43:11/11/2018 ‌
زەیتی گەرچەك "كاستەر" بۆ چەندان سەدەیە لە لایەنی تەندروستیەوە بەكاردەهێنرێت و چەندان سوودی هەیە بۆ جەستە، ئەم زەیتە لە درەختێكی گوڵداری هەمیشەی دەردەهێنرێت لە %50 ئەم زەیتە لە ترشی ریسینۆلەیك پێك دێت.

زەیتی گەرچەك چەندان سوودی هەیە كە ئەمانەن:
_ زەیتی گەرچەك و تۆوی گەرچەك وەك دەرمانێك لە سەدەكانی پێشوودا بۆ چارەسەركردنی قەبزی، باداریـ هەوكردنی ریخۆڵە كۆنترۆڵی لەدایكبوون بەكارهێنراوە .
_ لە بەشی دەرەوەی لەش بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی ژانەسەر و هەوكردنی گوێی ناوەراست، نارێكی پێست و هەوكردنی پێست.
_ لەچین ئەم دەرمانە بەكاردەهێنرێت وەك دەرمانێكی ئاسایی بۆ چارەسەركردنی ئیفلیجی منداڵ و وشكبونەوەی پیسایی و هەوكردنی پێست و برین.
_ هەرچی رەگی رووەكەكەیە بەكارهێنراوە بۆ حەسانەوەی نارێكی جگەر و شێوە جیاوازەكانی هەوكردن.
_ گەڵای گەرچەك دژە هەوكردنێكی بەهێزە و سووری مانگانەی ژنان هان دەدات.

سوودەكانی زەیتی گەرچەك و سۆدە بۆ پێست و لەش

یەكەم: بۆ كەمكردنەوەی جێگایی برین و نیشانەی درێژخایەن
تێكەڵكردنی سۆدە لەگەڵ زەیتی گەرچەك توانایی كەمكردنەوەی پێستی تۆخی هەیە، باشتر وایە ئەو شوێنەی كە پەڵەی تۆخی هەیە بەم گیراوەیە بشێلدرێت، توانایی چاككردنەوەی برینی هەیە ،یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات.
دووەم:  بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان، بەشێلانی ئەو شوێنەی كە ئازاری هەیە تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا ئازارەكە كەم دەكاتەوە بەتایبەتی ئازاری جومگە. دەتوانرێت زەیتی گەرچەك لەگەڵ سی دڵۆپ ئاو تێكەڵ  بكرێت و بۆچارەسەركردنی زرنگانەوەی گوێ‌ بەكاربهێنرێت.

سێیەم: چارەسەری هەستەوەری و هەوكردنی چاو دەكات ئەگەر شەوانە پێش نووستن بەم زەیتە لێواری چاوەكانت چەور بكەیت.بەكارهێنانی دڵۆپێك زەیتی گەرچەك بۆ گوێیەكان شەمێی گوێ‌ لادەبات و گوێیەكان پاك دەكاتەوە.

چوارەم: ئەگەر پێیەكان و سك  بەم زەیتە بشێلدرێت ئەوا چارەسەری سكچوون دەكات.بۆنی زەیتی كاستەر وادەكات ماسولكەكان خاو ببنەوە، چارەسەری نەخۆشی پێی وەرزشەوان دەكات، ئەگەر ئەم زەیتە لەسەر سك بخشێنرێت چارەسەری پرخاندن دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد